بەنداوەکانی ئامەد پڕ ئاو بوون و مەترسیی وشکەساڵی نەما

11-02-2026
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دوای ئەوەی لە مانگی کانوونی دووەمدا بەفرێکی زۆر لە ئامەدی باکووری کوردستان باری و لە شوباتیشدا بارانبارین بەردەوامە، ئاستی ئاوی بەنداوەکانی ئەو پارێزگایە بەرزبووەوە و مەترسیی وشکەساڵی لەسەر شارەکە نەما.
 
لەگەڵ دەستپێکردنی مانگی شوبات، چەند شەپۆلێکی بارانبارین ئامەدی گرتووەتەوە؛ ئەوەش لەکاتێکدایە لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا شەپۆلێکی بەفربارین رووی لە شارەکە کردبوو.
 
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەوە، ئێستا بەنداوەکانی ئامەد پڕ ئاو بوون. جگە لەوەی زەویی ناوچەکە تێرئاو بووە، ئاستی ئاوی ژێرزەویش زیادی کردووە، بەمەش مەترسیی وشکەساڵی کە چەند ساڵێک بوو هەڕەشەی لەو شارەی باکووری کوردستان دەکرد، رەوییەوە.
 
هاوکات بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هۆشداریی جۆری "زەرد"ی بۆ پارێزگاکانی ئامەد، وان، شرنەخ، جۆلەمێرگ، سێرت، هاتای و ئێلهـ بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە.
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، شەپۆلەکە لە ئەمڕۆ چوارشەممە 11-02-2026 دەستپێدەکات و تاوەکو رۆژی یەکشەممە بەردەوام دەبێت.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شەقامی رووناکی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

وادەی کۆتاییهاتنی ئەم شەپۆلەی باران و بڕی بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو

چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستانی گرتووەتەوە. بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە 48 کاژێری رابردوودا زۆرترین باران لە قەزای مێرگەسۆر باریوە لە پارێزگای هەولێر، کەمترین بڕی بارانیش لە قەزای خوورماتوو باریوە 8.6 ملیمەترە.