وەزیری بازرگانی بۆ رووداو: هەوڵ دەدەین پێش وەرزی دروێنە پارەی گەنمی جووتیاران وەربگرین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
ئاسۆ سەراوی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزیری بازرگانی ‌و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان دەڵێ، بۆ زیاتر ‏لە 204 ملیار دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان ‏پەیوەندی بە وەزیری بازرگانیی عێراقەوە كردووە، ئەویش پێی ‏گوتووە، "تەنیا پارەی جووتیارانی هەرێمی كوردستان دوانەكەوتووە."
 
كەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی ‌و پیشەسازیی هەرێمی كوردستان ‏بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بۆ زیاتر لە 204 ملیار ‌و ‏‏750 ملیۆن دیناری پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی كوردستان پەیوەندیی ‏بە وەزیری بازرگانی حكومەتی عێراقەوە كردووە، بەڵام هێشتا ‏وەڵامێكی یەكلاییكەرەوەی وەرنەگرتووە و گوتی، "بە وەزیری ‏بازرگانیی بەغدام گوت، پارەی جووتیارانی كوردستان زۆر ‏دواكەوتووە. ئەویش پاساوەكەی ئەوە بوو كە پارەی گەنمی جووتیارانی نەینەوا، كەركووك، سەڵاحەدین ‌و دیالەش دواكەوتووە."
 
وەزیری بازرگانی هەرێمی كوردستان گوتی، ئەوەی بە وەزیری بازرگانیی عێراق گوتووە كە دەبێت پێش ‏دەستپێكردنی وەرزی دروێنەی گەنمی ئەم ساڵ كە بڕیارە لە پارێزگاکانی عێراق لە 15ی مانگی چوارەوە دەستپێبكات، پارەكەی ‏هەرێمی كوردستان بنێرن ‌و گوتیشی، "ئەویش بەڵێنی دا هەموو توانای خۆی ‏بخاتەگەڕ تاوەكو پێش ئەو وادەیە پارەكە بگات."
 
پار جووتیارانی هەرێمی كوردستان بە نرخی پاڵپشتیكراو ‏نزیكەی 400 هەزار تۆن گەنمیان لێوەرگیرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلێکی خوێندن لە زانکۆیەکی هەرێمی کوردستان

لە زانکۆکان خوێندنی ئۆنلاین دەستپێدەکات و چارەنووسی وانە "کردەییەکان" نادیارە

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنیی ناوچەکە، بڕیاریدا خوێندنی ناو پۆل رابگرێت و پەنا بۆ سیستمی ئۆنلاین و دیجیتاڵی ببات. زانکۆکان چۆڵکردنی بەشە ناوخۆییەکانیان راگەیاند و ئاماژە بەوە دەکەن کێشەیان لەگەڵ خوێندنی ئۆنلاین نییە، بەڵام چارەنووسی وانە "کردەییەکان" نادیارە.