کەشناسی: باران دەبارێ و هەورە برووسکە روودەدات

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای 48 کاژێری داهاتوو بڵاوکردەوە؛ ئاماژە بەوە دەکات، ئەمڕۆ و سبەی باران دەبارێ و هەورەبرووسکە روودەدات.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسی کە رۆژی دووشەممە، 30-03-2026 بڵاویکردوەتەوە، ئاسمانی هەرێمی کوردستان لەنێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان نمەباران دەبارێ و لە ناوچە سنوورییەکانیش کەمێک بەفر دەبارێ.
 
کەشناسی دەڵێ، لە کاژێرەکانی نیوەڕۆ تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ، ئەگەری تاوەباران و هەورەبرووسکە لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و ئیدارەی گەرمیان هەیە، هاوکات ئەگەری بارینی تەرزە لە هەندێک لەو ناوچانە هەیە. 
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی سێشەممە 31-03-2026، پێشبینی دەکرێ ئاسمان بە هەوری و نیمچە هەوری بمێنێتەوە و نمەباران لە ناوچە جیاجیاکان بەردەوام بێت، لە دوای نیوەڕۆوە ئەگەری تاوەباران و هەورە برووسکە لە هەولێر، سلێمانی، کەرکووک و گەرمیان هەیە و ئەگەری تەرزەش دەکرێ. کەشناسی دەڵێت: "لە کاتەکانی ئێوارەدا کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە و ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێ."
 
پلەی گەرما ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ یەک تا سێ پلە نزم دەبنەوە؛ بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
 
هەولێر: 16 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 12 پلەی سیلیزی
سۆران: 12 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 4 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 13 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 14پلەی سیلیزی
دهۆک: 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 18 پلەی سیلیزی
 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بە پلەی سیلیزی
 
هەولێر: 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 13 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 12  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ: 14 پلەی سیلیزی
دهۆک: 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

فرۆکەیەکی هێڵی ئاسمانیی تورکیش ئێرلاین. وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی ئامەد هەڵوەشێندرانەوە

بەهۆی نالەباری کەشوهەوا لەسەر سەرانسەری تورکیا و باکووری کوردستان، گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانی ئامەد بۆ ئیستەنبووڵ هەڵوەشێنرایەوە. گەشتیاران کە بۆ ماوەی چەندین کاژێر چاوەڕێ بوون، ناڕەزایەتییان بەرامبەر بە دۆخەکە دەربڕی و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی یەک لە دوای یەک روونکردنەوەیان بڵاوکردەوە.