حکومەت: دەستکاریکردنی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە قبووڵکراو نییە

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو - هەولێر

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بەپێی ئەنجامی فەرمیی سەرژمێریی عێراق، رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان 14.1%ـە، بەڵام وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ دەستکاریی رێژەکەی کردووە. حکومەت داوا لە بەغدا دەکات ئەو رێژە فەرمییە (14.1%) بکاتە بنەما بۆ بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان.
 
رۆژی چوارشەممە، (11-2-2026)، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران کۆبووەوە.
 
لە کۆبوونەوەکەدا، دارا رەشید، وەزیری پلاندانان راپۆرتێکی وردی لەسەر سەرژمێریی گشتیی دانیشتووان خستەڕوو کە لە مانگی 11ـی ساڵی 2024 ئەنجامدرا. بەگوێرەی راپۆرتەکە و ئەنجامە فەرمییەکان، رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان (جگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان) بە 14.1% دەستنیشان کراوە.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان نیگەرانیی خۆی دەربڕی لەوەی "وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵ، بەپێچەوانەی رێککەوتنەکان و بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، رەفتاری لەگەڵ ئەنجامی سەرژمێرییەکە کردووە و دەستکاریی رێژەکەی کردووە."
 
ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەوە کردەوە "دەستکاریکردنی رێژەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان رەتدەکاتەوە و هەنگاوی پێویست دەگرێتەبەر بۆ راستکردنەوەی هەڵەکان." هەروەها داوا لە سەرۆکایەتیی کۆمار و فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکات "رێگە نەدەن دەستکاریی ئەنجامەکان بکرێت و نابێت قبووڵ بکرێت رێژەی دانیشتووان لە 14.1% کەمتر بێت."
 
یەکخستنی ئیمتیازاتی زیندانییانی سیاسی
 
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە یەکخستنی شایستە داراییەکانی زیندانییانی سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لە عێراق.
 
ئەنجوومەنی وەزیران پشتیوانیی لە هەنگاوەکانی وەزارەتی کاروباری شەهیدان کرد بۆ ئەوەی زیندانییانی سیاسیی هەرێمی کوردستانیش لە هەمان ئیمتیازاتی زیندانییانی عێراق سوودمەند بن، بە لەبەرچاوگرتنی تایبەتمەندییە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
 
بۆ ئەو مەبەستە، وەزارەتی کاروباری شەهیدان راسپێردرا درێژە بە گفتوگۆکانی لەگەڵ دەزگای زیندانییانی سیاسیی عێراق بدات بۆ دۆزینەوەی میکانیزمێک بۆ خەرجکردنی شایستەکان لەلایەن بەغداوە، کە بەپێی مادەی 132ی دەستوور ئەرکی حکومەتی فیدراڵە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

تاڵانکردنی ماڵی هاونیشتمانییان لە سنووری کۆبانێ

چەکداران لە سنووری کۆبانی بە رۆژی رووناک ماڵی کورد تاڵان دەکەن

لەگەڵ بەردەوامیی گەمارۆی سەر کۆبانێ، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە سوپای عەرەبیی سووریا لە گوندەکانی باشوور و رۆژهەڵاتی شارەکە دەستیان بە تاڵانکردن و تێکدانی ماڵی هاونیشتمانییان کردووە.