رووداو دیجیتاڵ
رۆژی چوارشەممە، 11-02-2026، سەرۆک بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام کۆبوونەوە. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، گفتوگۆ لەبارەی بەربژێری سەرۆککۆماری عێراق و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی بەختیار قادر، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو، کۆبوونەوەکە نزیکەی دوو کاژێری خایاندووە و پێش کاژێر 16:00 کۆتاییهاتووە.
مژارێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە پرسی بەربژێری سەرۆککۆماری عێراق بووە.
19 بەربژێر کێبڕکێ دەکەن بۆ بوونە سەرۆککۆمار، دیارترینیان فوئاد حوسێن، بەربژێری پارتی دیموکراتی کوردستان و نزار ئامێدی، بەربژێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لێوەکراوە.
پارتی و یەکێتی بۆچوونی جیاوازیان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەم هەیە و ئەوەش وایکردووە، ئەو کابینەیە تاوەکو ئێستا پێکنەهێندرێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ