رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای سبەی شەممەی راگەیاند، بەپێی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە سبەی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان نیمچەهەور دەبێت و لە هەندێک کات و شوێندا لە هەولێر نمەباران دەبارێت.
ئەمڕۆ هەینی، 11ی ئاداری 2022، وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێنراوێکدا لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی 11ی ئادار و سبەی شەممە 12ی ئاداری پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە کە بەمشێوەیەیە:
پارێزگای هەولێر:
رۆژی هەینی:
ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمەباران لە هەندێک کات و ناوچەدا، هەروەها بەفر لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکاندا.
خێرایی با لەنێوان 20 بۆ 30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
مەودای بینین لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین و بەرزترین پلەی گەرما لەنێوان 10 بۆ 17 پلەی سیلیزی دەبێت.
رۆژی شەممە:
ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەگەڵ نمەباران لە ناوچە شاخاوییەکان.
خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
مەودای بینین لەنێوان 9 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین و بەرزترین پلەی گەرما لەنێوان 8 بۆ 14 پلەی سیلیزی دەبێت.
پارێزگای سلێمانی:
رۆژی هەینی:
ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ بارینی نمەباران لە هەندێک ناوچە و لەناوچە شاخاوییەکان بارانی زیاتر دەبارێت.
خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
مەودای بینین لەنێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین و بەرزترین پلەی گەرما لەنێوان 8 بۆ 14 پلەی سیلیزی دەبێت.
رۆژی شەممە:
ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
مەودای بینین لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین و بەرزترین پلەی گەرما لەنێوان 7 بۆ 12 پلەی سیلیزی دەبێت.
پارێزگای دهۆک :
رۆژی هەینی:
ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە هەندێک ناوچە رێژەی بارینی باران زیاتر دەبێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان.
خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
مەودای بینین لەنێوان 7 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەی گەرما و بەرزترین پلە لەنێوان 11 بۆ 17 پلەی سیلیزی دەبێت.
رۆژی شەممە:
ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لە هەندێک ناوچە بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.
خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 15 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
مەودای بینین لەنێوان 8 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەی گەرما و بەرزترین پلە لەنێوان 8 بۆ 13 پلەی سیلیزی دەبێت.
پارێزگای کەرکووک :
رۆژی هەینی:
ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و هەروەها بەرزبوونەوەی تۆزێکی سووک.
خێرایی با لەنێوان 20 بۆ 30 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
مەودای بینین لەنێوان 8 بۆ 9 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەی گەرما و بەرزترین پلە لەنێوان 11 بۆ 21 پلەی سیلیزی دەبێت.
رۆژی شەممە:
ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت.
خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت لە کاژێرێکدا.
مەودای بینین لەنێوان 9 بۆ 10 کیلۆمەتر دەبێت.
نزمترین پلەی گەرما و بەرزترین پلە لەنێوان 9 بۆ 18 پلەی سیلیزی دەبێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ