چوارەم هێرشی درۆنی بۆ سەر هەولێر؛ درۆنێک زیان بە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا دەگەیێنێت

11-03-2026
وەرزێر خەلیل
وەرزێر خەلیل @redyar_xalel
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

ئەمشەو بۆ جاری چوارەم هێرش کرایە سەر شاری هەولێر و درۆنێک لە ئاسمانەوە تێکشکێندرا، کە پارچەکانی بەربوونەوە و بە باڵەخانەی هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا کەوتووە و زیانی گیانی نەبووە.
 
فەرهاد دۆڵەمەڕی، پەیامنێری رووداو لەبارەی شوێنی کەوتنەخوارەوەی پارچەی درۆنەکانەوە رایگەیاند: "ئەو دەنگۆیانەی دەڵێن پارچەکان بەر پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون و ناوماڵ کەوتوون، راست نین."
 
پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەش کرد، درۆنەکە لە ئاسمانەوە بەرپەرچدراوەتەوە و تێکشکێندراوە، پاشان پارچەکانی کەوتوونەتە خوارەوە و بە پەرژینی هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا کەوتوون.
 
لە دوای رووداوەکە، دەستبەجێ تیمەکان گەیشتوونەتە شوێنەکە و ئێستا هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدان 
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، ئەم رووداوەی ئەمشەو دەبێتە چوارەمین هێرش کە دەکرێتە سەر شاری هەولێر.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاسایش بەم شێوەیە دیمەنی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەی بڵاوکردەوە.

ئاسایشی هەولێر: کەسێک لە سنووری قوشتەپە برای خۆی کوشتووە و دەستگیرمان کرد

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، کەسێک رۆژی سێشەممە، لە شوێنێکی چۆڵ لە گوندێکی سنووری هەولێر برای خۆی کوشتووە، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت بکوژ "برای کوژراوەکەیە و دەستگیرمان کرد".