رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی ساڵح موسلیم، سەرەخۆشی لە کەسوکارەکەی دەکات.
ساڵح موسلیم، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) شەوی چوارشەممە، 11-3-2026 بەهۆی نەخۆشیی گورچیلەوە لە تەمەنی 75 ساڵیدا لە نەخۆشخانەی مریەمانە لە شارۆچکەی عەینکاوەی هەولێر کۆچی دواییکرد.
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەم بۆنەیەوە رایگەیاند، "بۆ کۆچی دوایی کەسایەتی و سیاسەتڤانی ناسراوی کورد ساڵح موسلیم، پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی دەکەم و هاوبەشی خەمیانم".
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردساتن دەشڵێت، "خودای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و دڵنەواییش بە بنەماڵە و کەسوکاری ببەخشێت".
ساڵح موسلیم لە شاری هەولێر کۆچی دواییکرد و بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە تەرمەکەی بگەڕێندرێتەوە رۆژئاوای کوردستان و لە شاری کۆبانێ بەخاک بسپێردرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ