یادگەی نیشتمانیی بارزانی دەکرێتەوە

11-05-2023
نیشانەکردن ترەمپ یادگەی نیشتمانیی بارزانی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یادگەی نیشتمانیی بارزانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی و بە میوانداریی دەیان شاندی باڵای نێوخۆیی و بیانی دەکرێتەوە.
 
رێوڕەسمی کردنەوەی یادگەی نیشتمانیی بارزانی کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ بە پێشوازی لە میوانەکان دەستیپێکرد، کە پێکهاتوون لە سەرۆککۆمار، سەرۆکوەزیران و بەرپرسان و نوێنەری وڵاتان.
 
بەشێکی میوانە بیانییەکان رۆژی چوارشەممە گەیشتنە هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئێوارەخوانێکی بۆ رێکخستن.
 
 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئێوارە خوانەکەدا گوتارێکی پێشکێشی ئامادەبووان کرد و بە "هاوڕێ" ناوی بردن و گوتی: "ئێوە هاوڕێی کوردستانن." مەسرور بارزانی کە نەوەی مەلا مستەفا بارزانییە، سەبارەت بە کردنەوەی یادگەکە ئەوکاتە گوتی: "سبەی بۆنەیەکمان دەبێت بۆ کردنەوەی مۆزەخانەیەک بەشێکی مێژووی ئێمە پێشاندەدات. مێژووێک کە زۆربەی ئەوانەتان کە ئەمڕۆ لێرەن، یارمەتیتان داوین بونیادیبنێین. ئێوە بەشێکن لەم مێژووە.
 
ساتی گەیشتنی هەریەک لە: سەرۆک بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی بۆ یادگەی نیشتمانیی بارزانی:

  

 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە