شێڵتەری هەولێر بۆ گرتنی هەر سەگێک 3 هەزار دینار بە هاونیشتمانییان دەدات

11-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە هەولێر دەڵێت، لەمەودوا هەرکەس بیەوێت سەگ بگرێت و بیگەیێنێتە شێڵتەر بۆ بەخێوکردن، گرێبەستی بۆ دەکەن و دواتر بۆ گرتنی هەر سەگێک سێ هەزار دیناری پێ دەدەن.
 
ژیار جەلال، بەرێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەرکەس ماتۆڕسکیلی سێ تایەی هەیە یان ئۆتۆمبێل و خوازیارە لە هەڵمەتی گرتنی سەگدا بەشدار بێت، دەبێت سەردانمان بکات بۆ ئەوەی گرێبەستی بۆ بکەین".
 
ئەوانەی دەیانەوێ لە هەڵمەتەکەدا بەشداربن، دەبێت بارهەڵگرەکەیان بکەنە قەفەس بۆ گرتنی سەگەکان؛ بەو شێوەیە نەبێت گرێبەستیان بۆ ناکرێت.
 
بەرێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر گوتی: "ئەو کەسانەی بەشداری لە هەڵمەتەکەدا دەکەن، کۆتایی هەفتە چەند سەگیان گەیاندبێتە شێڵتەری هەولێر بۆ هەریەکەیان سێ هەزار دیناری پێ دەدرێت".
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزیی هەولێر، لە سنوورەکەدا نزیکەی 31 هەزار سەگی بێلانە هەن.
 
ژیار جەلال دەڵێت: "لەو ژمارە سەگەی پێشبینی دەکرێت هەبن، نزیکەی 16 هەزاریان لە شێڵتەردا راگیراون و نزیکەی 15 هەزاریان لە دەرەوەن".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.