رووداو دیجیتاڵ
ئەم وەرزە بۆ یەکەمجار خەیار، کوولەکە و باینجانی خۆماڵی گەیشتە عەلوەکانی هەرێمی کوردستان و هاوردەیان قەدەخە کرا.
سەروەر عەلی، بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "یەکەمین بەرهەمی خۆماڵی گەیشتە عەلوەکەمان، کە خەیار، کوولەکە و باینجانە."
بەرپرسی سەندیکای عەلوەی سلێمانی گوتی، "بۆ ساخکردنەوەی بەرهەمی خۆماڵی، قەدەخە خراوەتە سەر ئەو سێ بەرهەمەی پێگەییون؛ لە 15ـی ئەم مانگە هاوردەکردنی تەماتەش قەدەخە دەکرێ."
لەبارەی نرخەکانیشەوە سەروەر عەلی گوتی، "خەیار لە عەلوە کیلۆی 650 دینارە، هەروەها کولەکە و باینجان کیلۆیان بە 500 دینارە."
هەروەها رەجەب حاجی عەزیز، سەرۆکی ئەنجوومەنی عەلوەی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "جگە لە خەیار، کولەکە و باینجان، بەشێکی تەماتەی سنووری هەولێر پێگەییوە و لە عەلوەکاندایە."
ساڵانە لە وەرزی هاویندا و لەگەڵ پێگەیشتنی سەوزە و میوەی نێوخۆ، هاوردەکردنیان قەدەخە دەکرێ یان باجی زۆری دەخرێتە سەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ