ئاسیاسێڵ: هاوبەشان دەتوانن لە پلاتفۆرمی 1001ـەوە خولە بەهێزەکانی ئەورووپا ببینن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆمپانیای ئاسیاسێڵ هاوبەشییەکی لەگەڵ پلاتفۆرمی 1001 راگەیاند، کە یەکەمین پلاتفۆرمی یاسایی عێراقییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی پەخشی دیجیتاڵی (OTT). بەگوێرەی ئەو هاوبەشییە، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ لە رێگەی پاکێجە لێکدراوەکانی کۆمپانیاکەوە، دەتوانن بەبێ بەرامبەر دەستیان بە نێوەڕۆکێکی پرێمیۆم و جۆراوجۆری سینەمایی و وەرزشی بگات.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، ئەم هاوبەشییە دەرفەت بۆ بەشداربووانیان دەڕەخسێنێت سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمی 1001، کە مافی پەخشی یارییەکانی خولی ئیسپانی، خولی نایابی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپای هەیە.
 
ئاسیاسێڵ دەڵێ، بەشداربووەکانیان دەتوانن سەیری فیلم و زنجیرەکانی پلاتفۆرمە جیهانی و ناوچەییەکان بکەن، لەوانە (OSN+، STARZPLAY، و TOD)، لەگەڵ بەرهەمە ئۆرجیناڵەکانی خودی پلاتفۆرمی 1001 کە بەرهەمی ناوخۆیی عێراقیین.
 
چرا حوسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمێرشاڵ لە ئاسیاسێڵ رایگەیاند، ئامانجیان بەهێزکردنی ئەزموونی دیجیتاڵیی بەشداربووانە.
 
هەروەها موحسین خێرەدین گارسیا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای 1001 ئاماژەی بەوە کردووە، "ئەم هاوبەشییە دەبێتە هۆی گەشەکردنی ژینگەی میدیایی و گەیشتنی نێوەڕۆکی مۆڵەتپێدراو بە ملیۆنان بەکارهێنەر لە سەرتاسەری وڵاتدا".
 
راگەیێندراوەکەی کۆمپانیای ئاسیاسێڵ:
 
ئاسیاسێڵ و پلاتفۆرمی 1001، پرۆسەی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق خێراتر دەکەن لە رێگەی داهێنانەکانی پەخشی دیجیتاڵییەوە کە پشت بەستە بە کەرتی پەیوەندییەکان
 
بەغدا، عێراق – 11ـی ئایاری 2026
 
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پێشەنگی دابینکاری خزمەتگوزاری پەیوەندییە دیجیتاڵییەکان هاوبەشییەکی ستراتیژیی راگەیاند لەگەڵ پلاتفۆڕمی 1001 کە یەکەمین پلاتفۆرمی یاسایی عێراقییە بۆ خزمەتگوزارییەکانی OTT و پەخش، بۆ ئەوەی بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بە بێبەرامبەر دەستیان بە ناوەڕۆکی مۆڵەتپێدراو و نایاب بگات لە رێی پاکێجە لێکدراوە "Hard Bundles" هەڵبژێردراوەکانی کۆمپانیاوە. ئەم راگەیاندنە بۆ دووپاتکردنەوەی پابەندبوونی بەردەوامی ئاسیاسێڵە بۆ فراوانکردنی ئیکۆسیستمە دیجیتاڵییەکەی و باشترکردنی ئەزموونی بەشداربووان لە رێی هاوبەشییە ستراتیژییە بە بەهاکانەوە. ئەم وەرچەرخانە گرنگە، زیاتر برەو بە ئابووریی داهێنەرانە لە عێراق دەدات لە رێگەی گەیاندنی ناوەڕۆکە نایابەکان لە کەناڵە یاسایی و پارێزراوەکانەوە. هەروەها، ئەم هەنگاوە پابەندبوونی ئاسیاسێڵ دووپاتدەکاتەوە بۆ پاراستنی مافی خاوەندارێتی فیکری و پاراستنی پیشەسازیی دیجیتاڵی لە مەترسییەکانی کۆپیکردنی ناوەڕۆک و پەخشە نایاساییەکان "Piracy".
 
ئەم دەستپێشخەرییە جەخت لەسەر پابەندبوونی ئاسیاسێڵ دەکاتەوە بۆ دەوڵەمەندکردنی خزمەتگوزارییەکانیی و دابینکردنی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی متمانەپێکراو بە کواڵیتی بەرز. لە رێگەی ئەم هاوبەشییەوە، بەشداربووانی ئاسیاسێڵ بە ئاسانی دەستیان دەگات بە پاکێجی "Ultimate Lite-فەدشیی"ـی پلاتفۆڕمی 1001 کە رووماڵی گشتگیری یارییەکانی خولی ئیسپانی "LaLiga" دەکات بە مۆرکێکی لۆکاڵی تەواو، هەروەها دەستیان دەگات بە OSN+ و لیستێکی دەوڵەمەند لە ناوەڕۆکی کۆمپانیا بەناوبانگەکانی ناوچەکە وەکSTARZPLAY، ئەلشەرقیە، گرووپی میدیایی رۆیا و رۆتانا، لەگەڵ بەرهەمە ئۆرجیناڵەکانی پلاتفۆرمی "1001" کە پەخشی گشتگیر پێشکەش دەکات و بەرهەمەکانی وڵات بەرەو پێش دەبات.
 
هاوبەشییەکە ئاسۆیەکی فراوانتر دەگرێتەوە بۆ بەشداربووە تایبەتیەکانی ئاسیاسێڵ، ئەویش بەردەستبوونی پلاتفۆڕمی "TOD" دەڕەخسێنێت بۆیان لە رێی پاکێجی "Ultimate"ـی 1001 "کولەها"ـەوە، کە رووماڵی گەورەترین خولەکانی تۆپی پێی جیهان دەکات، لەوانە خولی نایابی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، لەگەڵ لیستێکی فراوانی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردن کە بەرهەمەکانی Paramount+ و ستۆدیۆ نێودەوڵەتییە گەورەکانی تری تێدایە. ئەم تێکەڵبوونە، ئیکۆسیستەمە دیجیتاڵییەکەی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەکات و ئەزموونێکی پەخشی گشتگیر و نوێگەرانە لەسەر ئاستی وڵات پێشکەش دەکات.
 
زیادکردنی ئەم خزمەتگوزارییانە، پێگەی پێشەنگایەتیی ئاسیاسێڵ بەهێزتر دەکات لە بوارەکانی بەستنەوەی خەڵک و کلتوور و داهێنان لە سەرتاسەری عێراق.
 
چرا حوسێن، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمێرشاڵ "CCO" لە ئاسیاسێڵ رایگەیاند: "ئامانجی ئاسیاسێڵ لە دابینکردنی پەیوەندیی ئاسایی زیاترە، ئێمە کاردەکەین بۆ بەتواناکردنی هاووڵاتیان لە رێگەی ئەزموونی دیجیتاڵیی بەهادار و پڕ ماناوە. هاوبەشیمان لەگەڵ 1001 بەهای ئیکۆسیستەمەکەمان فراوانتر دەکات و دڵنیایی دەداتە بەشداربووانمان کە دەستیان بە ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی متمانەپێکراو بگات کە لەگەڵ شێوازی ژیانیاندا بگونجێت".
 
موحسین خێرەدین گارسیا، بەڕێوەبەری جێبەجێکار "CEO" لە کۆمپانیای 1001 رایگەیاند: "شانازی دەکەین بە هاوبەشیمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ بۆ ئەوەی ناوەڕۆکی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی مۆڵەتپێدراو بە ئاسانی بگەیەنینە ملیۆنان بەکارهێنەر لە سەرتاسەری عێراقدا. ئەم هەنگاوە یارمەتی پێشخستنی ژینگەی میدیایی عێراق دەدات و پاڵپشتی داهاتوویەک دەکات کە تێیدا داهێنان و نوێگەری پێکەوە گەشە دەکەن".
 
بە تێکەڵکردنی پلاتفۆرمی 1001 لەناو پاکێجە لێکدراوە هەڵبژێردراوەکانی ئاسیاسێڵدا، ئەم دەستپێشخەرییە خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانی کۆمپانیاکە بەهێزتر دەکات و پاڵپشتی لە ئابووریی داهێنانی عێراق دەکات. ئەم هاوبەشییە هەنگاوێکی تری ئاسیاسێڵە لە گەشتەکەیدا بەرەو بنیاتنانی عێراقێکی زیرەکتر و بەهێزتر لە رووی دیجیتاڵییەوە.
 
 
لەبارەی 1001
 
پلاتفۆرمی 1001، پێشەنگی پەخش و رووماڵکردنە لە عێراقدا و گەورەترین کتێبخانەی ناوەڕۆکی تەواو مۆڵەتپێدراوی لە وڵاتەکەدا هەیە، هەروەها ئەزموونێکی پرێمیۆمی OTT و ڤیدیۆیی بەپێی داواکاری "VOD" پێشکەش دەکات کە بۆ بینەری عێراقی بە تایبەت دیزاینکراوە. پلاتفۆڕمەکە مافی پەخشی هاو-تایبەتیی خولی ئیسپانی "LaLiga"ـی هەیە لە عێراق و هاوبەشە لەگەڵ براندە میدیاییە بەناوبانگە جیهانییە سەرەکییەکان وەک OSN+، StarzPlay، Wide و Moonbug، لەگەڵ تۆڕە هەرێمییەکانی وەک کەناڵی ئەلشەرقیە و رۆتانا و گروپی میدیای رۆیا.
 
بە پابەندبوون بە پاڵپشتیی ئیکۆسیستەمی داهێنانی ناوخۆیی، 1001 پشتیوانیی دەستگەیشتن بە ناوەڕۆک دەکات بەشێوەیەکی یاسایی، و دژی بردنی مافی کۆپیکردن دەجەنگێت و وەبەرهێنان دەکات لە پێشخستنی پیشەسازیی نوێی فیلم و تەلەفزیۆنیی لە عێراقدا. لە رێگەی هاوبەشییە ستراتیژییەکانی لەگەڵ پێشکەشکارانی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت 'ISPs' و کۆمپانیاکانی پەیوەندی لە سەرتاسەری عێراق، 1001 بەردەوامە لە فراوانکردنی تۆڕی دەستڕاگەیشتنی نیشتیمانی و دیزاینی داهاتووی ژینگەی کاتبەسەربردنی دیجیتاڵیی لە وڵاتدا دەکات.
 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیران.

ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاری هاوکاریکردنی مانگانە بۆ ژمارەیەک خۆبەخش دەدات

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندنی دا کە هاوکاری دارایی 27 خۆبەخشی سەنتەرێکی ئۆتیزم لە کەلار بکات. گوتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەڵێ: "هاوکارییەکە مانگانە دەبێ و دامەزراندن نییە".