لە ئامەد سێ منداڵ کەوتنە نێو رووباری دیجلە و بێسەروشوێنن

11-06-2023
هەوار ئیسماعیل
نیشانەکردن ئامەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای ئامەدی باکووری کوردستان سێ منداڵ دوای ئەوەی چوونەتە نێو رووباری دیجلەوە، بێسەروشوێن بوون و هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەیان بەردەوامە. 
 
سێ منداڵەکە رۆژی شەممە 10ـی حوزەیرانی 2023 لە گوندی کارپوزلووی سەر بە شارۆچکەی سووری ئامەد کەوتوونەتە نێو ئاوەکە و تائێستا بێسەروشوێنن. دەگوترێت سێ منداڵەکە بۆ مەلەکردن چوونەتە نیو رووبارەکە. 
 
لە مزگەوتی گوندەکەیان لە رێگەی بڵندگۆوە داوا لە دانیشتووانی گوندەکە کراوە بە هانای منداڵەکانەوە بچن. دوای ئەوەی دانیشتووانی گوندەکە نەیانتوانی منداڵەکان بدۆزنەوە، پەیوەندی بە تیمەکانی گەڕان و بەدواداچوون کرا و چوونە شوێنی رووداوەکە.
 
تیمەکان و خەڵکێکی زۆر لە گوندەکانی دەوروبەر سەرقاڵی گەڕانن بۆ دۆزینەوەی ئەو سێ منداڵە، بەڵام تائێستا سۆراخیان نییە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

گوندی هەرمۆتە

هێرشەکان بەشێکی دانیشتووانی گوندی هەرمۆتەیان لە کۆیە ئاوارە کردووە

گوندی هەرمۆتە لە نزیک کۆیە، بەهۆی هێرشی بەردەوامی درۆن و مووشەک بۆ سەر کەمپی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، باڵی ترسی بەسەردا کێشراوە. بەشێک لە دانیشتووانەکەی کە زۆرینەیان کریستیانن، ناچاربوون ماڵەکانیان چۆڵ بکەن.