لاهوور شێخ جەنگی: تووشی کۆرۆنا بووم

11-08-2020
راوچی حەسەن @Rawchihasan
بەڤیدیۆ، لاهوور شێخ جەنگی باسی تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا دەکات
بەڤیدیۆ، لاهوور شێخ جەنگی باسی تووشبوونی خۆی بە کۆرۆنا دەکات
نیشانەکردن لاهوور شێخ جەنگی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند کە تووشی کۆرۆنا بووە، بەڵام تەندروستیی باشە. 

 
ئەمڕۆ سێشەممە 2020/08/11 لاهوور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆیەکەوە تووشبوونی بە کۆرۆنا راگەیاند و  دەڵێت، "بەڵام خۆشبەختانە تەندروستیم زۆرباشە." 
 
هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڤیدیۆکەدا باس لەوەدەکات، کە لەسەرەتاوە باوەڕیان بەوە نەبووە بە خۆکەرەنتینکردن لە ماڵەوە لە مەترسییەکانی ئەو پەتایە دووربکەونەوە، بەڵکو باوەڕی وابووە دەبێت رووبەڕووی ڤایرۆسەکە ببنەوە و هەوڵبدرێت بەرگریی لەش بەهێز بکرێت. داوادەکات "لەو شوێنانەی قەرەباڵخن و جمجووڵی زۆریان بەسەرەوەیە خۆمان بپارێزین".
 
لاهوور شێخ جەنگی لە بەشێکی دیکەی گوتەکانیدا هیوای چاکبوونەوە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسەکە دەخوازێت و پرسە و سەرەخۆشیش لە کەسوکاری کۆچکردووان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە دەکات.
 
لە کۆتایی قسەکانیدا سوپاسی کارمەندانی تەندروستی و هەموو کارمەندانی ناوخۆ و ئاسایشی و دامودەزگاکانی دیکە دەکات کە هەوڵیانداوە هاووڵاتییان بپارێزن و دڵنیایان دەکاتەوە کە بەیەکەوە هەمووان ئەو دۆخە تێدەپەڕێنن.
 
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا 18 هەزار و 200 تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشانکراون، 10 هەزار و 480 کەسیان چاکبوونەتەوە و 670 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە