بەرگریی شارستانیی سۆران: ئەگەر زۆر پێویست نەبوو رێگەی گەلیی عەلی بەگ و هامڵتۆن بەکارمەهێنن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پێشبینی دەکرێت لە سبەیەوە شەپۆلێکی بارانبارین باشووری کوردستان بگرێتەوە. بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، پێوستە هاووڵاتییان لەو رێگەیانەی مەترسیی داڕمان و لافاویان لەسەرە دووربکەونەوە و ئەگەر زۆر پێویست نەبوو رێگەی گەلیی عەلی بەگ و هامڵتۆن بەکارنەهێنن.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت لە رۆژی یەکشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێبکات و رۆژی پێنجشەممە کۆتایی بێت.
 
رۆژی شەممە، 6ـی کانوونی یەکەمی 2025، رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، داوا لە هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن بۆ کاری ناپێویست سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن و خۆیان لە قەراخ رووبارەکان بەدوور بگرن.
 
رەوەند مەغدید گوتی، "هەموو ئەو رێگایانەی مەترسیی داڕمانیان لەسەرە، پێویستە هاووڵاتییان تەنیا لە کاتە زۆر پێویستەکاندا بەکاری بهێنن؛ وەکو رێگەی گەلیی عەلی بەگ و هامڵتۆن."
 
بە گوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی لافاو کردووە. "داوا لە هاووڵاتییان دەکەین دووربکەونەوە لەو دۆڵ و نشێوانەی ساڵانە مەترسیی لافاو و کۆبوونەوەی ئاویان لێ دەکرێت، چونکە وەکو باس دەکرێت شەپۆلێکی بەهێزە و ئەمە یەکەمین شەپۆلی بەهێزی بارانی ئەم ساڵ دەبێت، بۆیە ئامادەین بۆ هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو."
 
بەرگریی شارستانیی سۆران، هێڵی گەرمی (115)ی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "لە ئەگەری هەر رووداوێکی نەخوازراودا، دەتوانن پەیوەندی بکەن."
 
پێشبینی بڕی بارانبارین
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی دوێنێی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، "پێشبینی دەکرێ رۆژی شەممە زۆرترین بڕی باران لە ئیدارەی سۆران ببارێ کە بڕەکەی 20 بۆ 30 میلیمەتر دەبێت."
 
کەشناسی رایگەیاندووە، "رۆژی دووشەممە بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر و دهۆک باران بە لێزمە دەبارێت کە ئەگەری دروستبوونی لافاو هەیە لەو ناوچانەی بارانی زۆریان تێدا دەبارێ."
 
بەڕێوەبەرایەتییەکە هۆشداری لە بارانبارینی رۆژی سێشەممە دەدات و ئاماژە بەوە دەکات: "لە نیوەڕۆوە تاوەکو درەنگی شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە، بارانی بەخوڕ و بەلێزمە دەبارێ و هۆشداری لە دروستبوونی لافاو لە ناوچە جیاوازەکانی سلێمانی، هەڵەبجە و گەرمیان دەدرێت."
 
کەشناسی پێشبینیی کردووە، چوارشەممە بارانی بەلێزمە ببارێ و پێنجشەممەش شەپۆلەکە کۆتایی بێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سیاسەتی ئیدارەی ترەمپ کۆچبەرێکی زۆری "بێهیوا" کردووە لە گەیشتن بە وڵاتەکە.

سیاسەتی ترەمپ خەونی بەیەکگەیشتنەوەی خێزانێکی کوردی لەنێوان هەولێر و ئەمریکادا لەگۆڕنا

عەبدولئیلا هاونیشتمانییەکی خەڵکی رۆژئاوای کوردستانە، لە شەڕی نێوخۆی سووریا هەڵاتووە و لە هەولێر دەژی. چاوەڕێیە دەرچەیەک بکرێتەوە و خۆی بگەیێنێتە ئەمریکا، بەڵام سیاسەتی تووندی ئیدارەی ترەمپ لەبارەی کۆچبەری ئەو دەرگەیەی داخستووە.