نووسەر ئەبووبەکر جاف کۆچی دواییکرد

11-08-2022
سیروان عەباس
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

نووسەری دیاری کورد ئەبووبەکر جاف بە نەخۆشییەکی کتوپڕ کۆچی دواییکرد.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11-08-2022 سەرباز ساڵح، هاوڕێی نزیکی ئەبووبەکر جاف بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، درەنگی شەوی رابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی کۆچی دواییکردووە.
 
لەبارەی هۆی کۆچی دواییەکەی سەرباز ساڵح گوتی: "دوومەڵێکی ئاسایی لە قاچی دروستببوو، رۆژی 8ی ئاب، لە نەخۆشخانەی بەخشین لە سلێمانی نەشتەرگەیی بۆ کرا، بەڵام نەهاتەوە هۆشی خۆی و لە کۆمادا مایەوە تاوەکو کۆچی دواییکردووە."
 
ئەبووبەکر حەسەن، ناسراو بە بەکر جاف، ساڵی 1976 لە گوندی کوردەمیر لە گەرمیان لەدایکبووە، لە هەشتاکانی سەدەی رابردوودا باوکی و چەند کەسێکی دیکەی نزیکەی بەر شاڵاوی ئەنفال دەکەون. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆمەڵناسی هەبووە و لە فەرەنساش ماستەری لە فەلسەفەدا بەدەستهێناوە. خاوەنی چەندین کتێبی نووسراو و وەرگێڕدراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە