رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی بڵاوکردەوە، بەپێی ئەنجامەکە ئیڤان فایەق، کە وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراقە لە نێو بەربژێرانی کۆتای مەسیحی زۆرترین دەنگی هێناوە.
کریستییەکان بەپێی سیستەمی کۆتا پێنج نوێنەریان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە، بۆ ئەم هەڵبژاردنە 34 بەربژێری مەسیحی کێبڕکێیان لەسەر ئەو پێنج کورسییە دەکرد.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکان، ئەو پێنج بەربژێرەی خوارەوە زۆرترین دەنگیان هێناوە و کورسی کۆتایان مسۆگەر کردووە:
ئیڤان فایەق یاکوب 10,822 دەنگ
بیدء خزر بەهنام یەعقوب 10,619 دەنگ
ئەسوان سالم سادق 9,498 دەنگ
سامی ئوشانە 5,904 دەنگ
دورەید جەمیل ئیشوع 4,279 دەنگ
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ