رووداو - هەولێر
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەواڵێکی بەشی فارسی کەناڵی بی بی سی لەبارەی هێرشێکی ئێران بۆ سەر بارەگاکانی حدک و حدکا لە کۆیە رەتدەکاتەوە.
ئەمڕۆ (یەکشەممە 12-01-2020) جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لەم رۆژانەدا پەیامنێرێکی بەشی فارسیی کەناڵی بی بی سی، ئاماژەی بەوەداوە کە ھەولێر ئاگاداری پێشوەختەی ھێرشی مووشەکیی ساڵی 2018ی ئێران بووە بۆ سەر پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی. ئەم ھەواڵە دوورە لە راستی و رەتیدەکەینەوە".
رۆژی 08-09-2018 بارەگاکانی حیزبی دیموكراتى ئێران (حدکا) و حیزبى دیموكراتى كوردستان (حدك) لە قەزای کۆیە لهلایهن ئێرانهوه بۆردوومانکران و بەهۆیەوە چهند كهسێك گیانیان لهدهستدا و ژمارهیهكى دیكهش برینداربوون.
دەقی روونکردنەوەکەی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
لەم رۆژانەدا پەیامنێرێکی بەشی فارسیی کەناڵی بی بی سی، ئاماژەی بەوەداوە کە ھەولێر ئاگاداری پێشوەختەی ھێرشی مووشەکیی ساڵی 2018ی ئێران بووە بۆ سەر پێگەی پارتە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی . ئەم ھەواڵە دوورە لە راستی و رەتی دەکەینەوە.
جووتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/1/12
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ