هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە دابەش دەکرێت

5 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی هاوکاریی دارایی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بۆ مانگی 12ـی 2025 دەکەن.
 
رۆژی دووشەممە، 12ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەهۆی ساڵی نوێ و هەندێک رێکارەوە، ئەم مانگە هاوکاریی هاوپەیمانان کەمێک دواکەوت، بەڵام تاوەکو کۆتایی 2026 بەردەوام دەبێت و نەبڕاوە."
 
بە گوتەی سەرچاوەکەی رووداو: "بڕیارە ئەم هەفتەیە هاوکارییەکە دابەش بکرێت؛ بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئەگەر رێکارەکان تەواو بن، دەکەوێتە رۆژی چوارشەممە، 15ـی کانوونی دووەمی 2025."
 
هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە رووداوی گوت: "نووسراوی تەمویلەکە لای ئێمە بوو، ئەمڕۆ واژۆمان کردووە و داومانەتە وەزارەتی پێشمەرگە و بڕیارە لەم هەفتەیەدا دابەشی بکەن."
 
بەگوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ هاوکاری مانگی 11ـی 2025، زیاتر لە 97%ی ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگە لەڕێگەی پڕۆژەی 'هەژماری من'ەوە هاوکاریی هاوپەیمانان وەرگرت، ئەوانەی دیکەش لە رێگەی سیستمی بانکییەوە هاوکارییەکان وەردەگرن.
 
وەک پشتیوانییەک بۆ یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، بەگوێرەی رێککەوتنێکیان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، هاوپەیمانان مانگانە بڕە پارەیەک دەدەنە وەزارەتی پێشمەرگە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جووتیارێک نموونەی گەنمەکەی دەخاتەڕوو. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کشتوکاڵی هەولێر: جووتیاران لە رێگەی 'هەژماری من'ـەوە شایستە داراییەکانیان وەردەگرن

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر رایگەیاند، پڕۆسەی تۆمارکردنی جووتیاران لە پڕۆژەی 'هەژماری من' دەستیپێکردووە. باسی لەوەشکرد: "ئەم هەنگاوە کۆتایی بە رۆتین دەهێنێت و جووتیاران دەتوانن لە رێگەی ئامێرەکانی ATMـەوە شایستە داراییەکانیان وەربگرن."