سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی یانەی ئامەدسپۆر کرد

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشیی ئامەدسپۆر کرد و رایگەیاند، وەرزش پەیامی ئاشتی و برایەتی دەگەیەنێت.
 
رۆژی دووشەممە، 12ی کانوونی دووەمی 2026، لە پیرمام، سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشیی ئامەد (ئامەدسپۆر) بە سەرۆکایەتیی ناهید ئەرەن، سەرۆکی یانەکە کرد.
 
لە دیدارەکەدا، شاندی میوان کورتەیەکیان لەبارەی چالاکییە وەرزشییەکانی یانەی ئامەدسپۆر بۆ سەرۆک بارزانی خستەڕوو، کە وەک یەکێک لە یانە پێشەنگەکانی وڵاتی تورکیا دەناسرێت. هاوکات، شاندەکە بایەخدان و گرنگیدانی هەرێمی کوردستانیان بە پەرەپێدانی بواری وەرزشی بەرز نرخاند.
 
لای خۆیەوە، سەرۆک مەسعود بارزانی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و رۆڵی وەرزشی لە کۆمەڵگەدا بەرز نرخاند و رایگەیاند: "وەرزش رۆڵێکی گرنگ و بەرچاوی هەیە لە گەیاندنی پەیامی ئاشتی و برایەتی."

 

 
هەر لەو دیدارەدا، سەرۆک بارزانی دەستخۆشیی لە سەرۆک و دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی و یاریزانان و هاندەرانی یانەی ئامەدسپۆر کرد و هیوای خواست لە کاروانە وەرزشییەکەیاندا لە داهاتوودا سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جووتیارێک نموونەی گەنمەکەی دەخاتەڕوو. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

کشتوکاڵی هەولێر: جووتیاران لە رێگەی 'هەژماری من'ـەوە شایستە داراییەکانیان وەردەگرن

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەولێر رایگەیاند، پڕۆسەی تۆمارکردنی جووتیاران لە پڕۆژەی 'هەژماری من' دەستیپێکردووە. باسی لەوەشکرد: "ئەم هەنگاوە کۆتایی بە رۆتین دەهێنێت و جووتیاران دەتوانن لە رێگەی ئامێرەکانی ATMـەوە شایستە داراییەکانیان وەربگرن."