مووچەی 5 هەزار فەرمانبەر لە TBIـەوە گوازرایەوە بۆ بانکێکی دیکە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە پڕۆژەی (هەژماری من) رایدەگەیێنێت، بەهۆی "پێشکەشکردنی خراپترین خزمەتگوزاری"، زیاتر لە 5 هەزار مووچەخۆری زانکۆی سلێمانی لە بانکی TBIـەوە گوازرانەوە بۆ بانکێکی دیکەی دڵخوازی خۆیان.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە تیمی (هەژماری من)، بانکی بازرگانیی عێراق (TBI) لە ماوەی رابردوودا "بەردەوام خراپترین خزمەتگوزاریی لە پڕۆژەکەدا پێشکەشکردووە" و توانای بەڕێوەبردنی ئەو ژمارە هەژمارەی نەبووە. هەر بۆیە لەسەر داوای مووچەخۆرانی زانکۆی سلێمانی خۆیان، گوازرانەوە بۆ بانکێکی دیکە.
 
کێشەکان چی بوون؟
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد، بڕیاری گواستنەوەی ئەو مووچەخۆرانە دوای ئەوە هات کە بانکەکە لە دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی رابردوودا کێشەی زۆری هەبووە و بەدەم داواکارییەکانی تیمی (هەژماری من)ـەوە نەهاتوون بۆ باشترکردنی دۆخەکە.
 
بەگوتەی سەرچاوەکە، دیارترین ئەو کێشانەی فەرمانبەران رووبەڕووی بوونەتەوە بریتی بوون لە: کەمیی ئامێرەکانی راکێشانی پارە(ATM), ، نەبوونی پارەی پێویست لەنێو ئامێرەکاندا، سنوورداریی خزمەتگوزاریی زمانی کوردی ونەبوونی سەنتەرێکی پەیوەندیکردن (Call Center) بۆ وەڵامدانەوەی مووچەخۆران.
 
سەرچاوەکەی (هەژماری من) ئەم هەنگاوە بە "پەیامێکی روون" بۆ بانکەکانی دیکەی نێو پڕۆژەکە دادەنێت و دەڵێت: "خزمەتگوزاریی خراپ قبووڵ ناکرێت."
 
ئەو سەرچاوەیە جەختیشی کردەوە، هەر بانکێک کێشەی خزمەتگوزاری هەبێت، رووبەڕووی هەنگاوی هاوشێوە دەبێتەوە، چونکە "ئامانجی پڕۆژەی هەژماری من فەراهەمکردنی باشترین ئەزموونە بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندی ئامەد سپۆر.

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی یانەی ئامەدسپۆر کرد

سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە شاندێکی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەی وەرزشیی ئامەدسپۆر کرد و رایگەیاند، وەرزش پەیامی ئاشتی و برایەتی دەگەیەنێت.