رووداو - چیای کۆڕەک
به مه‌به‌ستی ناساندنی زیاتری كه‌رتی گه‌شتیاریی زستانه‌ی باشووری كوردستان، چوارەمین فیستیڤاڵی خلیسكێنەی سه‌ر به‌فر له چیای كۆڕه‌كی گه‌شتیاری به‌ڕێوه‌چوو. ساڵانی رابردوو بۆ فیستیڤاڵه‌كانی سه‌ركێشی یاریزانی بیانی ده‌هێندران، بۆ ئه‌مساڵ یاریزانه نێوخۆییه‌كان زیاتر بوون و سه‌ركێشیی به‌فریان له‌نێو سه‌دان گه‌شتیاری كۆڕه‌ك ئه‌نجام ده‌دا.
منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ لەنێو بەفری چیای کۆڕەک نمایشی سەرکێشی دەکات، ئەو منداڵە بەناوی داریا ئەندەریاس لە سویسراوە هاتووە بۆئەوەی بەشداریی چوارەمین فیستیڤاڵی بەفر لە چیای کۆڕەک بکات.
داریا ئەندەریاس، گەشتیاری دانیشتووی سویسرا دەڵێت، "پێنج ساڵ لەمەوبەر بوومە یاریزانێکی باشی خلیسکێنەی سەر بەفر. لەگەڵ دایک و باوکم هاتم لە کۆڕەک راهێنان بکەم".
ساڵانی پێشوو ته‌نها یاریزانه بیانییه‌كان بوون له باشووری كوردستان یارییەکانی سه‌ركێشیی زستانه‌یان ده‌كرد، بەڵام دوو ساڵه یاریزانه كورده‌كانیش له‌گه‌ڵ ئه‌م یاریه ئۆڵۆمپیه راهاتوون. كچ و كوڕانی چۆمان و پێنجوێن نزیکەی 50 یاریزانیان هەیە.
سالار ئیسماعیل، یاریزان دەڵێت، "ئەو یاریزانانەی پێشتر بە تێچووی زۆر دەهاتن، ئێمە لێیان فێربووین و ئێستا دەبینیت ئەمڕۆ 51 یاریزانی نێوخۆ نمایش دەکەن".
زۆربه‌ی گه‌شتیارانی چیای کۆڕەک عه‌ره‌بن، نه‌ك ته‌نیا یاریی سكی، بەڵکو زۆرن ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌مین جاریانه له‌نزیكه‌وه به‌فریش ده‌بینن. بۆ بینینی بڕگەکانی فیستیڤاڵیش ژمارەیەکی زۆری گەشتیاری باشووری کوردستانیش لە چیاکەن.
کەشوهەوا و دیمەنی نایاب، بەفربارینی زۆر و بەرزی و نزمییەکی خۆڕسکانە، هەموو ئەوانە بەبێ تێچوو بوونەتە گرینگ‌ترین بنەمای کەرتی گەشتیاریی زستانە.
بارزان محەممەد، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران رایدەگەیێنێت، "لەپاڵ هەبوونی سرووشتێکی خۆڕسک، دەمانەوێت بەو فیستیڤاڵ و چالاکییانە هێشتا شیاویی ناوچەکان بناسێنین و سەرنجی گەشتیاران بۆ گەشتی زستانە رابکێشین".
یارییەکانی پاراگلایدەر، پاراماتۆڕ، ئاهەنگ و گۆرانی بڕگەیەکی دیکەی فیستیڤاڵی بەفر بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ