هەفتەی داهاتوو کۆمپانیای BP لە سێ کێڵگەی نەوتیی کەرکووک دەستبەکاردەبێت

12-02-2025
هیوا حوسامەدین
هیوا حوسامەدین
پارێزگار کەرکووک دەڵێت، بە کارکردنی کۆمپانیاکە کەرکووک دەبوژێتەوە.
پارێزگار کەرکووک دەڵێت، بە کارکردنی کۆمپانیاکە کەرکووک دەبوژێتەوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

هەفتەی داهاتوو کۆمپانیای بریتش پێترۆلیۆم (BP)،کارەکانی لە نۆژەنکردنەوەی سێ کێڵگەی نەوتی کۆمپانیای نەوتی باکوور لە کەرکووک دەستپێدەکات.  
 
بە گوێرەی رێککەوتنی نێوان (BP) و کۆمپانیای نەوتی باکوور، بەسەرپەرشتی 9 ئەندازیاری بەریتانی و نزیکەی هەزار کرێکار و کارمەندی نێوخۆییی، کارکردن لە 73 بیری نەوتی دەستپێدەکات و پارێزگاری کەرکووک دەڵێت" ئەم رێککەوتنە کەرکووک دەبوژێنێتەوە."
 
رێبوار تەها پارێزگاری کەرکووک لەبارەی کۆمپانیاکە دەڵێت، "BP گرنگە و هاوکارییان دەکەین تاوەکو کارەکانیان لە کەرکووک ئەنجام بدەن و بەم نزیکانە دەستبەکاردەبن. ئەوان بۆ کەرکووک سوودیان دەبێت و هەلی کار بۆ گەنجان دەستەبەردەکات و بوجەی پترۆدۆلارمان زیاد دەبێت. ژمارەیەک پڕۆژەی دیکەی پێ ئەنجام دەدەین و بیرەنەوتییەکان نۆژەن دەکاتەوە و ئەمەش گرینگە."  
 
بارەگای کۆمپانیای BP لە عێراق، لە نێو کۆمپانیای نەوتی باکوور دەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بوژاندنەوەی کەرکووک رێککەوتنەکە بە گرنگ دەزانێت، بەڵام دژی ئەوەیە بەغدا تاک لایەنە کار لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووک بکات.  
 
رێبوار تاڵەبانی، راوێژکاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کیڵگە نەوتییەکانەوە دەڵێت، " کێڵگە نوێیەکان دەبێت بە هاوبەشی کاری تێدا بکرێت، هەرچەند کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکان بەپێی دەستووری عێراق و ماددەی 140 حکومەتی عێراق بۆی نیە نە هیچ شێوەیەک بە تەنیا کاری تێدا بکات، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەمان شێوەی نەیارەکانی کە بەردەوام دادگاکانیان لێگرت بوو، ئەویش سکاڵا تۆمار بکات و هەمان سیاسەتی هەبێت."  
 
رۆژانە کۆمپانیای نەوتی باکوور، 280 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت و پێشبینی دەکرێت، دوای دوو مانگ کارکردنی BP، رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت، یەک لەسەر سێ زیاد بکات.  

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

مەسرور بارزانی سەرەخۆشی لە نووری عوسمان دەکات

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە نووری عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی و بەڕێوەبەری نووسینگەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد.