ئەمریکا پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات

12-03-2025
دیار کوردە @diyarkurda
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێشوازی لە رێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتدارییەتیی کاتی سووریا دەکات.
 
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رۆژی سێشەممە لە راگەیێندراوێکیدا دەڵێت: ''ئەمریکا پێشوازی لەو رێککەوتنە دەکات کە بەم دواییە لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و دەسەڵاتدارییەتیی کاتی سووریا راگەیێندرا بۆ تێکەڵکردنی باکووری رۆژهەڵات بۆ نێو سووریایەکی یەکگرتوو".
 
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیێندراوەکەیدا پشتیوانی واشنتن بۆ قۆناخی راگوزەری سیاسی لە سووریا دووپاتدەکاتەوە بە جۆرێک حکومەتێکی نامەزهەبی متمانەپێکراو دروستبکرێت وەک باشترین رێگە بۆ رێگریکردن لە شەڕ و پێکدادانی زیاتر لە سووریا.
 
مارکۆ روبیۆ دەشڵێت، ''ئێمە لە نزیکەوە چاودێریی ئەو بڕیارانە دەکەین کە لەلایەن دەسەڵاتدارییەتیی کاتی سووریا دراون بە لەبەرچاوگرتنی نیگەرانییەکانمان سەبارەت بە تووندوتیژییە خوێناوییەکەی ئەمدواییە لە دژی پێکهاتەکان".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی مەسەدە

مەسەدە: دۆخی بژێوی و ئابووریی سووریا گەیشتووەتە ئاستێکی مەترسیدار

ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) لەبارەی "تێکچوونی خێرای دۆخی بژێوی و ئابووری لە ناوچە جیاوازەکانی سووریا" راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و رایدەگەیێنێت، پرسی نانی خەڵک، ئاسایشی خۆراک و تەندروستی لە پێشینەی کارە نیشتمانییەکانە و چیدی قابیلی دواخستن و پشتگوێخستن نییە