رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە پارێزگای سنە، 5 کەس گیانیان لەدەستدا.
حەمیدڕەزا عەبدولمەلیکی، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای سنە رایگەیاند، رووداوەکە دوێنێ ئێوارە لە پشتێنەی رۆژهەڵاتی شاری سنە و لە رێگەی نێوان سنە - مەریوان بووە.
بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی سنە دەڵێت، لە رووداوەکەدا بارهەڵگرێک لە 4 کەسی داوە، کە لە تەنیشت رێگەکە وەستابوون و دواتر وەرگەڕاوە.
بە گوتەی حەمیدڕەزا عەبدولمەلیکی، لە رووداوەکەدا هەر چوار کەسەکە و شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانیان لەدەستداوە.
سەبارەت بە هۆکاری رووداوەکە، بەڕێوەبەری پۆلیسی رێگەوبانی پارێزگای سنە رایگەیاند، لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوتووە کە بارهەڵگرەکە ستۆپی نەمابوو و شۆفێرەکە نەیتوانیوە کۆنترۆڵی بکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ