رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی دادپزیشکیی پارێزگای ورمێ دەڵێ، لە دوو مانگی رابردوودا 13 کرێکار لەکاتی کارکردن بە رووداوی جیا لەو پارێزگایە گیانیان لەدەستداوە و 294 کرێکاریش بریندار بوون.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی کانوونی یەکەمی 2025، موسا ئەدیبفەر، بەڕێوەبەری دادپزیشکیی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە هەردوو مانگی یەکەم و دووەمی پاییزی ئەم ساڵدا 13 کرێکار لەو پارێزگایەدا لە کاتی کارکردن بە رووداوی جیاواز گیانیان لەدەستداوە کە 4 کەسیان لە مانگی یەکەم و 9 کەسی دیکەشیان لە مانگی دووەمی پاییزدا گیانیان لەدەستداوە.
موسا ئەدیبفەر گوتی، لەو دوو مانگەدا 294 کرێکاریش لەکاتی کارکردندا بریندار بوون کە 15یان ژن و 279یان پیاو بوون.
بە گوتەی بەڕێوەبەری دادپزیشکیی پارێزگای ورمێ، زۆربەی رووداوەکان کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی و بەرکەوتنی کەرەستەی کارکردن بوون.
بە پێی ئاماری دادپزیشکیی ئێران، لە 21ـی ئاداری 2024 تاوەکو 21ـی ئاداری 2025، 2000 کرێکار لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە و 26 هەزاری دیکەش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ