یەکەمین فێستیڤاڵی پەتاتە لە دهۆک دەستپێدەکات

14-12-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک دەڵێ، سبەی فێستیڤاڵی پەتاتە لە پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات و 3 رۆژ بەردەوام دەبێ.
 
رۆژی یەکشەممە، 14ی کانوونی یەکەمی 2025، ئەحمەد جەمیل، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سبەی بە ئامادەبوونی پارێزگاری دهۆک و کۆنسووڵخانەی هۆڵەندا، یەکەمین فێستیڤاڵی پەتاتە دەست پێدەکات.
 
50 کەپر بۆ نمایشکردنی بەرهەمەکان ئامادەکراون. بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی دهۆک گوتی: "زیاتر لە 10 جووتیار، 15 کۆمپانیا و چەندین رێستۆرانت لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار دەبن".
 
فێستیڤاڵەکە بە مەبەستی ساخکردنەوەی پەتاتەی پارێزگای دهۆکە. ئەحمەد جەمیل گوتی: "تەنیا ئەم ساڵ 588 هەزار تۆن پەتاتەمان بەرهەم هێناوە. 86 هەزار تۆنی بۆ خواروو و ناوەڕاستی عێراق نێردراوە."
 
بە گوتەی ئەحمەد جەمیل، "هەر لە فێستیڤاڵەکەدا بەرهەمە خۆماڵییەکانی دیکەی ناوچەکەش نمایش دەکرێن؛ هەروەها بڕگەی زانستی لە رێگەی کۆلێژەکانەوە دەبێت و کەرتی تایبەتیش بەشدار دەبن."
 
فێستیڤاڵەکە کاژێر 11:00ـی سبەی دووشەممە لە پارکی دهۆک مۆڵ دەست پێدەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."