رووداو دیجیتاڵ
نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له جه‌نه‌راڵ فرانسوا تريكۆ، نوێنه‌ری باڵای فه‌ره‌نسا له هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی و شاندێکی یاوه‌ری کرد.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، له ديدارەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش و چالاكييه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى له عێراق، تاوتوێ كران.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى هاوبه‌شى نێوان فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيدا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه كرده‌وه.
سەرکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى "سوپاس و پێزانينى هه‌رێمى كوردستانى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى فه‌ره‌نسا له عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه. لاى خۆيه‌وه شاندى ميوان پابه‌نديى وڵاته‌كه‌يان بۆ به‌رده‌واميى پشتگيريكردن له هه‌رێمى كوردستان و هێزى پێشمه‌رگه نيشان دا".
دۆخى سووریا و ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو كه به‌ڕێز يان برێم، كۆنسووڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له هه‌رێمى كوردستان، ئاماده‌ى بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ