لە باکووری کوردستان بەفر باری

12-09-2025
هەوار ئیسماعیل
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لەسەر چیای ئاگری لە پارێزگای ئاگریی باکووری کوردستان یەکەمین بەفری ساڵ باری.
 
بە هاتنی وەرزی پاییز، پلەی گەرمای ناوچە بەرزەکانی باکووری کوردستان، بەتایبەتی ناوچەکانی هەرێمی سەرهەد، وردە وردە دادەبەزن و کەشەکە تەواو سارد دەبێت.
 
ئەم ساڵ زووتر لە ساڵانی پێشوو لە لووتکەی چیای ئاگری لە شارۆچکەی بازیدی سەر بە پارێزگای ئاگری، بەفر باری. ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 11 ـی ئەیلوول بەفر لووتکەی چیاکەی سپیپۆش کرد.
 
چیای ئاگری بەرزترین چیای تورکیا و باکووری کوردستانە. لووتکەکەی پێنج هەزار و 137 مەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە و دەکەوێتە سنووری پارێزگاکانی ئاگری و ئیدری باکووری کوردستان. ساڵانە بە سەدان گەشتیار سەردەکەونە لووتکەی چیاکە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.