رووداو دیجیتاڵ
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی فەرمیی هەڵبژاردنی راگەیاند. لە بازنەی هەولێر پارتی بە 9 کورسی یەکەمە.
بەگوێرەی ئاماری کۆمیسیۆن، رێژەی بەشداری لە هەولێر 71.65٪ بووە.
ئەنجامە فەرمییەکان دەریدەخەن دەنگی لایەنەکان بەمشێوەیە بووە:
پارتی: 369 هەزار و 118
یەکێتی: 97 هەزار و 301
هەڵوێستی نیشتمانی: 63 هەزار و 288
نەوەی نوێ: 38 هەزار و 911
کۆمەڵی دادگەری: 13 هەزار و 772
بەرەی گەلەکەمان: 5 هەزار و 584
یەکگرتووی ئیسلامی: 28 هەزار و 650
هەروەها ژمارەی کورسیی لایەنەکان بەمشێوەیە :
-پارتی 9 کورسی
-یەکێتی 3 کورسی
-هەڵوێست 2 کورسی
-نەوەی نوێ 1 کورسی
دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق رۆژی 09-11-2025 بەڕێوەچوو، دوو رۆژ دواتر دەنگدانی گشتیی بەڕێوەچوو.
پەرلەمانی عێراق لە 329 کورسی پێکدێت. بۆ ئەم خولەی پەرلەمان زیاتر لە 7 هەزار بەربژێر پێشبڕکێیان لەسەر بردنەوەی کورسییەکان دەکرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ