وەزارەتی ئەوقاف: سێشەممە چاودێریی بینینی مانگ دەکەین

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو  دیجیتاڵ

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان، سێشەممە لیژنەکانیان چاودێری بینینی مانگ دەکەن.
 
رۆژی هەینی، 13ـی شوباتی 2026، نەبەز ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "29ـی مانگی شەعبان، کە دەکاتە سێشەممە 17ـی شوبات، لە هەرێمی کوردستانەوە لیژنەکانی بینینی مانگ چاودێری بینی مانگ دەکەن".
 
گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف گوتی، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتەکەیان هەیە و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکییەکانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان سێشەممە لە شوێنە بەرزەکاندا چاودێریی بینینی مانگ دەکەن و یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان دیاری دەکەن.
 
ئەگەر سێشەممە مانگ ببینرێ ئەوە چوارشەممە 18ـی شوبات دەبێتە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان و نەبیندرێت یەکەم رۆژی ئەو مانگە دەکەوێتە رۆژی پێنجشەممە 19ـی شوبات.
 
نەبەز ئیسماعیل گوتی: "هەر فەلەکناس، رێکخراو یان هەر لایەنێک لێدوان دەدات و رۆژی رەمەزان دیاری دەکات ئەوە لای ئێمە بەهای شەرعیی نییە و تەنیا پشت بە بەڵگە شەرعییەکان و بینینی مانگ لە لیژنەکانی هەرێمی کوردستان دەبەستین بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی ئەو مانگە پیرۆزە".
 
ساڵی رابردوو 28ـی شوبات کە 29ـی مانگی شەعبان بوو لە هەرێمی کوردستان چاودێری بینینی مانگ کرا و 1ـی ئادار کرایە یەکەم رۆژی مانگی رەمەزان.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نه‌واف سه‌لام، سه‌رۆكوەزیرانی لوبنان.

کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی و نه‌واف سه‌لام؛ دوایین پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه‌ تاوتوێ كران

له‌ چوارچێوه‌ی کارنامه‌که‌یدا له‌ كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ڵ نه‌واف سه‌لام، سه‌رۆكوەزیرانی لوبنان كۆبووه‌وه‌.