بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ هاتووچۆکردن لەناو شاری هەولێر و سلێمانی قەدەخەکرا

13-03-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن کۆرۆنا هەولێر
A+ A-
 
رووداو-هەولێر

بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆ هاتووچۆکردن لەناو شاری هەولێر و سلێمانی بۆ ماوەی 48 کاژێر قەدەخەکرا. بڕیارەکە لە کاژێر 00:01 14-3-2020 ـەوە جێبەجێ دەکرێت.

 

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، پێویستە هاونیشتمانییان لە ماڵەکانیان بمێننەوە تاوەکو تیمە تەندروستییەکان بتوانن کاری خۆیان بکەن. لە هەر کەیسێکی گومانلێکراویش پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 122 بکەن. 
 
وەزارەتی ناوخۆ هۆشداریش دەدات و دەڵێت، پێویستە ئەوانەی بە رێگەی نایاسایی لە ئێران گەڕاونەتەوە بە زووترین کات خۆیان بە تیمە تەندروستییەکان بناسێنن. بەپێچەوانەوە، سەرەڕای کەرەنتینکردن، رووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە. 

 

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، ئەو عێراقی و بیانییانەی لە بەلجیکا، هەنگاریا، کرواتیا، قوبرس، دانیمارک، ئەستۆنیا، ئەڵمانیا، فەرەنسا، یۆنان، ئەلبانیا، لیتوانیا، لۆکسەمبۆرگ، مالتا، هۆڵەندا، چیک، پۆڵەندا، پرتوگال، رۆمانیا، سلۆڤاکیا، سلۆڤینیا، فنلاند، ئیسپانیا، سوێد، بۆسنیا و هەرزەگۆڤینا، بەریتانیا، ئێرلەندا، سکۆتلەندا، نەرویج، سربیا، مۆنتێنیگرۆ، بولگاریا، نەمسا و سویسراوە دێنە هەرێمی کوردستان، ئەگەر 30 رۆژ پێش گەشتنیان لەو وڵاتانە بووبن، ئەوا دوای پشکنینی سەرەتایی، پێویستە کەرەنتین بکرێن. 
 
راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ لەبارەی کەرەنتینەکردنی ئەوانەی دێنە هەرێمی کوردستان لەو وڵاتانەی ئاماژەی پێکرا دەڵێت، دیپلۆماتکار و شاندە فەرمییە بیانییەکان ناگرێتەوە و لە دەروازە سنوورییەکان بە رێزەوە پێشوازییان لێدەکرێت و پشکنینیان بۆ دەکرێت، بەڵام پێویستە بڕوانامەی تەندروستییان هەبێت. 
 
لەبارەی جەژنی نەورۆز، وەزارەتی ناوخۆ داوا لەو هاونیشتمانییانە دەکات کە نیشتەجێی وڵاتانی ئەوروپان نەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان. 

 

بەپێی ئامارەکان، ئێستا لە هەرێمی کوردستان 27 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەن، لەو ژمارەیە یەک کەسیان گیانی لەدەستداوە و کەسێکیش بەتەواوی چاکبووەتەوە. بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، باری تەندروستیی زۆربەی تووشبووەکان جێگیرە.
 
وەزارەتی تەندروستی جەخت لەوە دەکاتەوە کە هاونیشتمانیان پابەندی رێنماییەکان بن، بەتایبەتی نەڕۆیشتن بۆ شوێنی قەرەباڵخ و بەرنەکەوتن لەگەڵ کەسانی دیکە و بەردەوام دەستشوشتنی تەندروست، هەروەها پەیوەندیکردن بە هێڵی گەرمی ژمارە 122 لەکاتی پێویستدا.

 

وێنەی راگەیێندراوەکە

 

وێنەی راگەیێندراوەکە

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووداو

بەڵێندەران لە "ترسی نەبوونی پارە" پڕۆژەی رێگەوبانی گوندەکانی بێتواتە وەرناگرن

دانیشتووانی ژمارەیەک گوندی سنووری ناحیەی بێتواتە لە ئیدارەی راپەڕین، لە خراپیی رێگەوبانەکانیان نیگەرانن. بەڕێوەبەری ناحیەکەش ئاشکرای دەکات، سەرەڕای ئەوەی دوو جار تەندەر بۆ پڕۆژەی رێگەی چوار گوند راگەیێندراوە، بەڵام "لەترسی نەبوونی نەختینە" هیچ بەڵێندەرێک ئامادە نییە پڕۆژەکە وەربگرێت