کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات: کار لەسەر بەرزکردنەوەی بەشداری هەولێر دەکەین لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا

13-05-2024
دلێر سابیر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کۆنسوڵی گشتیی ئیمارات لە هەولێر بە رووداوی راگەیاند، ئەوان "کار لەسەر بەرزکردنەوەی بەشداریی هەولێر لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا" دەکەن. 
 
رۆژی دووشەممە، 13ی ئایار، ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهیری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کۆنسوڵخانەکەیان لە پێشخستنی وەبەرهێنانی هاوبەش لە نێوان هەرێمی کوردستان و  ئیمارات رۆڵ دەبینێت: "ئێمە کار لەسەر بەرزکردنەوەی بەشداریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانس و کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکاندا دەکەین کە لە ئیمارات بەڕێوەدەچن".
 
هەفتەی رابردوو، کۆنسوڵخانەی ئیمارات ئاسانکاریی بۆ ناردنی شاندێکی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بۆ ئیمارات کرد، کە بۆ بەشداریکردن بوو لە کۆنفرانسی ساڵانەی وەبەرهێنان کە لە رۆژانی 7 بۆ 9ی ئایار لە شاری ئەبو زەبی رێکخرابوو . 
 
سەبارەت بە بەشداربونی شاندی هەرێمی کوردستان لەم کۆنفرانسە، ئەلزاهیری بە رووداوی گوت: "کۆنفرانسەکە دەرفەتێکی گرنگی بۆ شاندی بەشداربوو رەخساند بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی کار لەگەڵ سەرۆکی شاندە بەشداربووەکان لە هەموو وڵاتەکانەوە و هاندانی وەبەرهێنان لە کوردستان و خستنەڕووی پڕۆژەکانی ئێستا و داهاتوو و دیدگەی حکومەت و پلانی وەبەرهێنان".
 
ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەشێوەیەکی چالاک وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان دەکات. تیشکی خستووەتە سەر چەند کەرتێکی سەرەکی وەکو وزە، کشتوکاڵ و ژێرخانی ئابووری. 
 
کۆمپانیاکانی ئیمارات وەک دانە گاز و هیلال پترۆلیۆم وەبەرهێنانێکی بەرچاویان لە کەرتی وزەی کوردستاندا کردووە، بە تایبەتی لە فراوانکردنی کێڵگەی گازی کۆرمۆر کە ئامانجی زیادکردنی بەرهەمهێنانی گازە لە کوردستان. 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.