سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراقەوە بۆ رووداو: مووچەی مانگی نیسان خەرجکرا

13-05-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
دیناری عێراقی. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق بە رووداوی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی مانگی 4ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرجکرد.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 13ی 5ی 2025، هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو لە بووڵتەنی کاژێر 10:00دا کە ئارێز خالید پێشکێشی دەکات، گوتی: "سەرچاوەیەک لە حکومەتی عێراق و ئەنجوومەنی وەزیرانەوە گوتی کە دەستمان بە خەرجکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کردووە."
 
بە گوتەی ئەو سەرچاوەیە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر ئەو پارەیە کردووە کە بۆ هەرێمی کوردستان تەرخانکراوە؛ بڕەکە وەکو مانگەکانی رابردووە و زیاتر لە 950 ملیار دینارە.
 
سەرچاوەکە دەڵێت، لە چەند کاژێری داهاتوودا بڕی ئەو پارەیەی تەرخانکراوە بۆ مووچە مانگی چوار دەخرێتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
 
هەڵکەوت عەزیز، پەیامنێری تۆڕی میدیایی رووداو روونیکردەوە، "بڕیار بوو دوێنێ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خەرج بکرێت؛ بەڵام بەهۆی هەندێک هۆکارەوە کەوتە ئەمڕۆ."
 
هەرێمی کوردستان رۆژی 17ی ئادار بڕی 48 ملیار دیناری وەکو داهاتی نێوخۆ، بە شێوەی کاش خستە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق، بەڵام بەغدا دەڵێت ئەو پارەیە کەمە و دەبێت هەرێمی کوردستان لەوە زیاتر رادەست بکات.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.