رووداو - هەولێر
فستقی دیلۆک کە پێی دەڵێن زێڕی سەوز، ئەمساڵ بەرهەمەکە سێیەکی بەرهەمەکانی ساڵانی رابردووە، وەک سەرۆکی کۆمەڵەی پیشەوەرانی فستقی دیلۆک دەڵێت: بەرهەمهێنانی فستق ساڵێک پڕ بەرەکەتە و ساڵی دوای ئەو کەم بەرەکەت، ئەمساڵیش بۆ ئەوان ساڵێکی کەم بەرەکەتە، لەکاتێکدا کە چاوەڕێدەکرێ لەمساڵدا بەرهەمی فستق کەمتر بێت، بەڵام به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی فستق بەرهەمهێنەرانی دڵخۆشکردووە.
نه‌شئه‌ت ئوچار، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌وەرانی فستقی دیلۆک دەڵێت: "هەروەک هەمووان دەزانن بەرهەمی فستق لە عەنتاب ساڵێک پڕ بەرەکەتە و ساڵی دواتر کەم بەرەکەت. جا ئەمساڵ ساڵی کەم بەرەکەتیی بەرهەمەکەیە. پارساڵ بەرهەمەکەی پڕبەرەکەت بوو".
هەموو ساڵێک جووتیاران و بازرگانانی فستق ئەم هاوکێشەیە لەبەرچاو دەگرن و بەمپێیە کارەکانیان ئەنجامدەدەن.
لەکاتێکدا کە چاوەڕێدەکرێ لەمساڵدا بەرهەمی فستق کەمتر بێت، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی فستق بەرهەمهێنەرانی دڵخۆشکردووە.
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌وەرانی فستقی دیلۆک دەشڵێت: "بەپێی ئەو ئامارەی لە دەزگاکانی دەوڵەت وەرمانگرتووە، ساڵی 2018 به تێكڕایی بڕی بەرهەم نزیكه‌ی 200 بۆ 220 هه‌زار تۆن بووە. ئەمساڵیش چاوەڕێدەکرێ ئەو بڕە بۆ 70 هه‌زار تۆن داببەزێت. نرخی فستقیش به‌راورد به ساڵی رابردوو 25% به‌رزبووەته‌وه".
له دۆخی ئاسایی‌دا هه‌ر دار فستقێك 30 كیلۆگرام به‌رهه‌می هەیە، به‌ڵام به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندی بۆماوه‌یی هه‌ر دار فستقێكی دیلۆک ساڵی دواتر 10 كیلۆگرام فستق به‌رهه‌می دەبێت.
به‌هۆی باران بارینی زۆر له‌م ساڵدا پێگه‌یشتنی به‌رهه‌می فستق 15 رۆژ دواكه‌وت کە ئەمەش کاریگەرییەکی دیکەی خراپی لەسەر بەرهەمەکە دروستکردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ