هێزەکانی کۆماندۆ لەبارەی دۆخی کەرکووک: لە ئامادەباشیداین و چاوەڕێی فەرمانین

13-10-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن کەرکووک
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان رایگەیاند، سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر خەڵکی شاری کەرکووک دەکەن و هێزەکانیان لە ئامادەباشیدان و چاوەڕێ فەرمانن، ئەوەش لە کاتێکدایە ماوەی دوو رۆژە دۆخی کەرکووک ئاڵۆزی تێکەوتووە و هێزەکانی لیوای 61 دەیان گەنجی کوردیان دەستگیرکردووە.
 
هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان کە سەر بە یەکەی 70ـی وەزارەتی پێشمەرگەن لە فەیسبووکی خۆیان رایانگەیاندووە، "خۆمان بە خاوەنی خەڵکی کەرکووک دەزانین، بۆیە سەرجەم هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە ئامادە باشیدایە چاوەڕوانی فەرمانین."
 
شەوی دووشەممە 11-10-2021 لیوای 61 چوونە گەڕەکی رەحیماوا و 10 کەسیان دەستگیر کرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کران، بەڵام لە بەیانیی رۆژی سێشەممە 12-10-2021 لە فولکەی ئیخوان بڵاوەیان بە هێز کرد و شەقامە سەرەکییەکەیان داخست. هەروەها دواتریش لە ئێوارەی هەمان رۆژ چەند بازگەیەکیان دانا و 71 گەنجیان دەستگیر کرد و مۆبایلیان لە بەشێکی خەڵکیش وەرگرتووە.
 
ئاڵۆزییەکانی کەرکووک دوای ئەوە دروستبوو کە دوای راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکان دەرکەوت کە لایەنە کوردستانییەکان شەش کورسییان لە پارێزگاکە بەدەستهێناوە و لە بەشێک لە گەڕەکە کوردنشینەکانی کەرکووک لایەنگرانی پارتی کۆبوونەوە و دەستیان بە ئاهەنگگێڕان کرد.
 
لیوای 61 هێزێکی تایبەتە کە دوای هێرشەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر و، کشانەوەی هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق لە کەرکووک، ئەو هێزە بوونە جێگرەوەی دژە تیرۆر. لیوای 61 سەر بە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقە، بارەگای سەرەکییان لە نێو کەرکووکن و هەر چوار دەروازە سەرەکییەکەی کەرکووک لە دەست ئەواندایە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.