حکومەتی هەرێمی کوردستان رۆژێک پشووی راگەیاند

13-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
نیشانەکردن پشوو دەنگدانی تایبەت
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقەوە بڕیاریدا 18ـی ئەم مانگە لە سەرجەم دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان، پشووی فەرمی بێت. 
 
رۆژی چوارشەممە، 13-12-2023، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا رۆژێک پشووی راگەیاند و دەڵێت، پشووەکە لەسەر پێشنیازی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی حکومەت، پشووەکە تەنیا رۆژی 18ـی مانگە و 19ـی کانوونی یەکەم دەوام لە سەرجەم دامودەزگە فەرمییەکان دەستپێدەکاتەوە.
 
بڕیارە لە 18ى کانونى دووەمی 2023 هەڵبژاردنى ئەنجوومەنى پارێزگاکانى عێراق بکرێت، بۆ یەکەمجار لە ساڵى 2005ـەوە ئەو هەڵبژاردنە لە کەرکووک دەکرێت، 6022 کەس خۆیان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەربژێر کردووە، بەشێکیان سەربەخۆ و بەشێکیشیان لە چوارچێوەی 66 حیزب و هاوپەیمانێتیدان.
 
بەپێی یاسای نوێی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق لە 285 کورسی پێکدێت، کە 10 کورسییان بۆ پێکهاتەکان لە چوارچێوەی کورسیی کۆتا تەرخان دەکرێن، بەو پێیە ئەگەر ئەو کەسانەی خۆیان بەربژێر کردووە دابەشی کورسییەکان بکرێن، هەر کورسییەکی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بە تێکڕا زیاتر لە 21 بەربژێر رکابەرایەتیی لەسەر دەکەن. 

 

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دکتۆر رەشاد میرانی و ئیدریس نێچیرڤان بارزانی.

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی سەردانی زانای دیاری کورد رەشاد میران دەکات

ئیدریس نێچیرڤان بارزانی، سەردانی دکتۆر رەشاد میرانی کرد بەمەبەستی لە نزیکەوە پیرۆزبایی لێکردنی بەبۆنەی وەرگرتنی خەڵاتی نێودەوڵەتی (پووشکین) وەک یەکەمین کورد کە لە رووسیا ئەم خەڵاتەی بردووەتەوە.