پەروەردەی چەمچەماڵ: پشوو درێژ دەکرێتەوە و تەنیا کارگێڕیی قوتابخانەکان دەوام دەکەن

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ 

دوای دوو کۆبوونەوە لەگەڵ بەڕێوەبەری قوتابخانەکان، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ دەڵێ، بەهۆی دۆخی شارەکەوە ناتوانن دەوامی قوتابخانەکان ئاسایی بکەنەوە و پشوو درێژ دەکرێتەوە.
 
عەبدوڵڵا حەمەکاکەڕەش، بەڕێوەبەری پەروەردەی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لەگەڵ بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان کۆبووینەوە و هەمووان کۆکبوون لەسەر ئەوەی دۆخی سنوورەکە هی ئەوە نییە قوتابیان بگەڕێنەوە قوتابخانەکان".
 
لە دوای لافاوەکەی سێشەممە 9ـی ئەم مانگەوە، کە زیانی زۆری بە بەشێکی قوتابخانەکان، شەقام و ماڵانی سنووری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەکانی دەوروبەری گەیاند، دەوام لە قوتابخانەکانی ئەو ناوچەیە راگیراوە، دوایین جار راگەیێندرا، تاوەکو ئەمڕۆ شەممە دەوام ناکرێت.
 
بەڕێوەبەری پەوەردەی چەمچەماڵ گوتی: "بەشێکی خێزانەکان لە ماڵانی دیکەدا دەژین، قوتابخانە، جانتا، دەفتەر و کتێب و پێداویستی بەشێکی قوتابیان لەنێوچوون، زیان بەر بەشێکی قوتابخانەکان کەوتووە، بۆیە هەنگاو بەهەنگاو کار بۆ ئاساییکردنەوەی دۆخەکە دەکرێت پاشان بڕیاری دەوام دەدرێت".
 
عەبدوڵڵا حەمەکاکەڕەش ئاماژە بەوە دەکات، لە سبەیەوە کارگێڕیی قوتابخانەکان دەوام دەستپێدەکەنەوە و کار بۆ خاوێنکردنەوەی قوتابخانەکان و زانینی وردی ژمارەی زیانەکان دەکەن. گوتیشی: "هەنگاو بە هەنگاو پەیوەندی بە کەسوکاری قوتابیانەوە دەکرێت، بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانیان و پێدانەوەی کتێب پێش دەستپێکردنی دەوام".
 
لە سنووری پەروەردەی چەمچەماڵ 203 قوتابخانە هەن و بەشیکیان بەهۆی لافاوەوە زیانی زۆریان بەرکەوتووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی بەنداوی بۆکان.

بڕی ئەو ئاوەی دەڕژێتە نێو بەنداوی بۆکان 5 هێندە زیادیکردووە

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی بۆکان دەڵێت: بەهۆی کاریگەریی ئەو شەپۆڵە بارانەی نزیکەی هەفتەیەکە ناوچەکەی گرتووەتەوە، بڕی ئەو ئاوەی دەڕژێتە نێو بەنداوی بۆکان، پێنج هێندە زیادیکردووە.