پێنجشەممە پەرلەمانی کوردستان دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای چاکسازی دەدات

14-01-2020
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن پەرلەمانی کوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

پاش دوو رۆژ لە گفتوگۆکردنی، پەرلەمانی کوردستان زۆربەی بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاسای چاکسازیی پەسندکرد و رۆژی پێنجشەممە دەنگ لەسەر پرۆژەیاساکە دەدات.
 
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "کاژێر 11ی پێش نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە (16-1-2020 ) دەنگدان لەسەر پرۆژەیاساکە بەڕێوەدەچێت، تاوەکو درەنگانی شەوی رابردووش پەرلەمان بۆ گفتوگۆ لەسەر ماددەکانی پرۆژەیاساکە لە کۆبوونەوەدا بوو".
 
پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە 19 ماددە پێکهاتووە، لەکاتی خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەکە وەزیرە پەیوەندیدارەکان لە پەرلەمان ئامادەبوون، وەڵامی پرسیاری پەرلەمانتارانیان دایەوە و روونکردنەوەیان لەبارەی ماددەکانی پرۆژەکە دا.
 
رۆژی یەکشەممە 12-1-2020 پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاسای چاکسازی لە مووچە و خانەنشینی و دەرماڵە و ئیمتیازاتەکانی دیکە دەستپێکرد، هاوشێوەی خولی چوارەمی پەرلەمان ناڕەزایەتییەکی زۆر دژی پرۆژەیاساکە دروستبوو، بەتایبەت لەسەر ئەو ماددەیەی باسی خانەنشینی پلەباڵاکان دەکات.
 
پرۆژەیاساکە لە خولی پێشووی پەرلەمان پەسندکرا، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی خەڵک لە مووچە و خانەنشینی پلەباڵاکان و کەمی مووچەی خانەنشینی فەرمانبەران، پرۆژەکە گەڕێندرایەوە بۆ حکومەت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بانەری خولەکە

گەورەشارەوانیی ئامەد خولی فێربوونی زمانی کوردی دەکاتەوە

گەورەشارەوانیی ئامەد، خولەکانی فێربوونی زمانی کوردی بە شێوەزارەکانی کورمانجی، سۆرانی و زازاکی و زمانەکانی دیکەشی راگەیاند. رۆژی 16ـی شوبات دوایین وادەی ناونووسینە.