رووداو دیجیتاڵ
سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ رایگەیاند، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، بە کەفالەت ئازاد کرا.
رۆژی چوارشەممە 14ـی کانوونی دووەمی 2026، سەرچاوەیەک لە نەوەی نوێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ کاک شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەکەمان بە کەفالەت ئازاد کرا."
بە گوتەی سەرچاوەکەی رووداو، هێشتا سکاڵای دیکەی لەسەر ماوە؛ یەکێکیان تایبەتە بسکە اڵای خاوەن پشکەکانی چاڤیلاند.
دوو رۆژ پێش ئێستا، شاسوار عەبدولواحید برایە بەردەم دادوەر لە دادگەی سلێمانی، دادوەر رەتیکردەوە سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ بە دانانی بارمتە ئازاد بکات.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێ، لە 12-08-2025 لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سلێمانی دەستگیرکرا، لە دانیشتنی سێیەمی دادگەدا رۆژی 02ـی ئەیلوول بە پێنج مانگ بەندکردن سزادرا، ئێستا سزاکەی تەواو کردووە و لەسەر سکاڵای دیکە دووبارە دادگایی دەکرێتەوە.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جووڵانەوەی نەوەی نوێیە، کە جوڵانەوەکەی لە پەرلەمانی کوردستان 15 کورسی هەیە و لە دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیشدا سێ کورسی بەدەستهێنا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ