رووداو دیجیتاڵ
ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە دەستبەسەر کۆگەیەکدا بگرن کە بڕێکی زۆر خورمای بەسەرچووی تێدا بووە و ئامادە کرابوو بۆ ئەوەی لە بازاڕەکاندا ساخ بکرێتەوە.
رۆژی 14-02-2024، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، لەلایەن تيمەكانی بەدواداچوون بۆ خۆراكی خراپ و ماوەبەسەرچووی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لیژنەکانی قایمقامیەتی قەزای ناوەندیی هەولێر و كوالێتیی كۆنترۆڵ، "دەستمان گرت بەسەر کۆگایەکدا گرتووە، کە 3780 کارتۆن خورمای ماوەبەسەرچوی تێدابوو."
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر دەڵێت، ئەوانەی لەو کۆگایەدا کاریان کردووە، کارتۆنی خورما بەسەرچووەکەیان گۆڕیوە و رێککەوتی نوێیان لەسەر کارتۆنەکان داوە، بەنیاز بوون خورماکە لە بازاڕەکاندا بفرۆشنەوە.
دەستبەسەرداگرتنی ئەو خورما بەسەرچووە لە کاتێکدایە، مانگی رەمەزان نزیکبووەتەوە، لەو مانگەدا خواستێکی زۆر لەسەر خورما هەیە. ئەو خورمایەی دەستی بەسەرداگیراوە، ناوی یلامە و لە ئێرانەوە هاوردە دەکرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ