رووداو دیجیتاڵ
بڕیارە لە سبەیەوە بۆ سێ مانگ، راوەماسی لە هەرێمی کوردستان قەدەخە بکرێ. گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان دەڵێ، هەرکەس سەرپێچی بکا سزا دەدرێ.
فوئاد زراری، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە سبەی 15ـی ئادارەوە راوکردنی ماسی لە هەرێمی کوردستان قەدەخە دەکرێ".
ساڵانە بەگوێرەی کەشوهەوا، بڕیاری قەدەخەکردنی راوەماسی لە هەرێمی کوردستان دەدرێ و بۆ سێ مانگ بەردەوام دەبێت.
گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان گوتی: "لە ماوەی قەدەخەکەدا هەرکەس راوی ماسی بکات، بە گوێرەی یاسا کارپێکراوەکان سزا دەدرێ کە چەند سزایەکن و لەنێویاندا دەستگیرکردن و پێبژاردنی بە پارە هەیە".
پار 20ـی ئادار راوەماسی لە هەرێمی کوردستان قەدەخەکرا و 21ـی حوزەیران ئاسایی بووەوە؛ هەروەها ساڵی 2024 راوەماسی لە 1ـی ئادار قەدەخە کرا و لە 15ـی حوزەیران ئاسایی بووەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ