رووداو دیجیتاڵ
پاڵاوگەی لاناز بۆردوومان کرا، میدیای ئێران لەزاری سەرچاوەیەکی سەربازییەوە بڵاوی کردووەتەوە، کە ئەو پالاوگەیە لە ئامانجەکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران و بەرەی موقاوەمە نەبووە.
رۆژی شەممە، 14ی ئازاری 2026، هێرشێک کرایە سەر پاڵاوگەی لاناز لە هەولێر، ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی بڵاوی کردووەتەوە، کە بەرپرسێکی باڵا لە هێزە چەکدارەکانی ئێران رایگەیاندووە، پاڵاوگەی لاناز لە کوردستانی عێراق کە بەئامانج گیراوە، بەشێک لە ئامانجی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرەی مقاوەمەدا نەبووە.
پاڵاوگەی (لاناز)، لە 26ـی تشرینی یەکەمی 2022، لە رێورەسمێکدا، لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بە فەرمی کرایەوە.
پاڵاوگەکە، رۆژانە توانای پاڵاوتنی 75 هەزار بەرمیل نەوتی خاوی هەیە و یەك ملیۆن و 700 هەزار لیتر بەنزین و پێنج هەزار تۆن قیر و چەندین جۆر بەرهەمی دیکەی سوتەنی لە گازوائیل و نەوتی سووک و قورس و گازی شل بەرهەمدێنێت.
لە 28ـی شوباتەوە لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگی ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران، هەرێمی کوردستان بە درۆن و مووشەک هێرش دەکرێتە سەری. بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، بە 316 درۆن و مووشەک هێرش کراوەتە سەر هەر 4 پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ