گەنجێکی خەڵکی بەغدا لە رووباری خابووردا خنکا

14-05-2023
هونەر رەشید
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

بەڕێوەبەرایەتیی تەندورستیی زاخۆ دەڵێت، گەنجێکی خەڵکی بەغدا دوای ئەوەی کەوتووەتە نێو رووباری خابوورەوە، خنکاوە. 
 
رۆژی یەکشەممە، 14ـی ئایاری 2023، ئەمیر عەلی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، کاژێر 3:30 خوولەکی ئێوارە گەنجێکی 17 ساڵان بە ناوی ئەلمەند رەمەزان کە بە رەچەڵەک عەرەبە و دانیشتووی شاری بەغدایە، کەوتووەتە رووباری خابوور و دواتر گیانی لەدەستداوە. 
 
گوتەبێژی تەندروستیی زاخۆ دەشڵێت، گەنجەکە بە سەردان چووبووە گوندی چەم سیرمووی سنووری ئیدارەکەیان. دەشڵێت، خەڵکی ناوەچەکە یارمەتیی هێنانەدەری گەنجەکەیان داوە و تیمەکانی بەهاناوەچوونیش گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە. 
 
دەشڵێت، دوای ئەوەی تیمەکانی بەهاناوەچوون گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە، توانیویانە ئەلمەند رەمەزان بە زیندوویی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ بکەن، بەڵام وەکو خۆی دەڵێت، گەنجەکە لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. 
 
تەرمی گەنجەکە رەوانەی دادپزیشکیی زاخۆ کراوە و دواتر رەوانەی دادپزیشکیی دهۆک کراوە. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی

وەزارەتی کار رێنمایی نوێ بۆ خۆتەرخانکار دادەنێت

هیوا رەحمان، راوێژکاری یاسایی لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال) لە تۆڕی میدیایی رووداو، تیشکی خستە سەر رێنماییەکان و گوتی: "بەپێی یاسای ماف و ئیمتیازاتی خاوەن پێداویستیی تایبەت، ئەو دایکەی ژنی ماڵەوەیە و منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتی هەیە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت مووچەیەکی بۆ ببڕێتەوە، بەڵام بەداخەوە بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە ساڵی 2013وە ئەم بڕگەیە جێبەجێ نەکراوە."