کۆنسووڵخانەی بەریتانیا بۆ رووداو: خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ئاشتی و سەقامگیری

14-05-2025
بەشدار موزەفەر @bashdarmu
نیشانەکردن چەکدانانی پەکەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کۆنسووڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، لەبارەی خۆهەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە رایگەیاند، بە وردی چاودێریی پێشهاتەکان دەکەن، بڕیارەکەشی بە "هەنگاوێکی گرنگ" بەرەو ئاشتی و سەقامگیری بۆ خەڵکی تورکیا و ناوچەکە ناوبرد.
 
رۆژی چوارشەممە 14ی ئایاری 2025 رۆنزا ئەسکەر، بەرپرسی راگەیانی کۆنسووڵخانەی گشتیی بەریتانیا لە هەولێر، لەبارەی بڕیاری خۆهەڵوەشاندنەوەی پەکەکە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەریتانیا بەردەوامە لەوەی بە وردی چاودێریی ئەو پێشهاتانە بکات."
 
کۆنسووڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر دەشڵێت، "بڕیاری پەکەکە بۆ چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو ئاشتی و سەقامگیری بۆ خەڵکی تورکیا و ناوچەکە بەگشتی."
 
هەروەها کۆنسووڵخانەی بەریتانیا پابەندیی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی "ئەو هەوڵانەی کە ململانێکان کەم دەکەنەوە و دەبنە هۆی سەقامگیری زیاتر،" دووپاتکردەوە.
 
رۆژی 27ی شوباتی 2025 عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە رێگەی شاندی دەم پارتی- ئیمڕاڵی بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و داوای لە پەکەکە کرد کە چەکەکانیان دابنێن و خۆیان هەڵبوەشێننەوە.
 
لەسەر داواکاری ئۆجەلان لە رۆژانی 5- 7 ئایاری 2025 لە دوو شوێنی جیاواز پەکەکە 12یەمین کۆنگرەی خۆی بەست و راگەیاند، هیچ چالاکییەک بەناوی پەکەکەوە ناکرێت و کۆتایی بە خەباتی چەکداری دێنن و خۆیان هەڵدەوەشێننەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە