قەندیل دوای 20 ساڵ لە بۆردوومانکردنی لە سەروبەندی گۆڕانێکی مێژوویی دایە

14-05-2025
بەختیار قادر
بەختیار قادر
نەمانی شەڕ لە قەندیل، 45 گوندی ناوچەکە ئاوەدان دەکاتەوە.
نەمانی شەڕ لە قەندیل، 45 گوندی ناوچەکە ئاوەدان دەکاتەوە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە لە ساڵی 2006ـەوە حاکمی قەندیلە، 20 ساڵە ناوچەکە لەلایەن فڕۆکەکانی تورکیا دەکرێتە ئامانج و کەم ساڵی بەبێ قوربانی گیانی دەرباز کردوون.
 
سنوورەکە قەزاکانی چۆمان، رواندز، پشدەر و پیرانشاری رۆژهەڵاتی کوردستان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، 108 گوندە و 45ـی چۆڵ بوونە.
 
بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی پەکەکە و تورکیا 32 هاونیشتمانیی ناوچەکە گیانیان لەدەستداوە و 58 کەسیش بریندار بوونە.
 
دڵشاد زارگەلی، دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی سنوورەکەیە و دەڵێت، "لە 01-08-2015، پێنج ئەندامی خێزانەکەم لە گوندی زارگەڵی بناری قەندیل بەهۆی شەڕی نێوان پارتی کرێکارانی کوردستان و تورکیا شەهید بوون."
 
سرووشت و ژینگەی ناوچەکە تاوەکو بڵێی دڵڕفێن و بێ وێنەیە، خاوەن هەزاران دۆنم زەویی کشتوکاڵیە، بەڵام نزیکەی 30 ساڵە ژمارەیێکی زۆری خەڵکەکەی لە خێرو بێری بێبەشن.
 
تاهیر فەقێ باس لەوە دەکات، "بوونی پەکەکە لە سنووری ئێمە لایەنی ئەرێنی و نەرێنی هەبووە. ئەرێنییەکەی ئەوەیە ناوچەکەمان جوگرافیایێکی هەستیاری هەیە، ئەگەر ئەوان لێرە نەبوونایە، رەنگە گرووپێکی تووندڕۆ یان تیرۆریست لێرە پەیدابوونایە. زیانەکەیشی ئەوە بووە، چەکدارانی پەکەکە بەردەوام فڕۆکەی تورکیایان لەسەر بوو و گەشتیار نەیدەتوانی بێتە سنوورەکە."
 
ئەم سنوورە بەهێزترین ناوەندی بڕیاری پەکەکەیە، کۆنگرەی 12ـەشی لە دوو شوێنی ناوچەکە بەست.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.