گۆهدار شێخۆ وەک سەرپەرشتیاری ئیدارەی زاخۆ دەستنیشاندەکرێت

14-09-2021
ناسر عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی زاخۆ رایگەیاند، گۆهدار شێخۆ وەکو سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دەستنیشانکرا.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 14-09-2021 موشیر بەشیر، قایمقامی قەزای زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بڕیاردراوە تاوەکو 20ـی ئەم مانگە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە شێوەی فەرمی رابگەیێنرێت، ئەو ئیدارە لە دوو قەزا پێکدێت کە قەزاکانی زاخۆ و باتیفان.
 
گۆهدار شێخۆ تەمەنی 40 ساڵە و بڕوانامەی ماستەری لە زمانی ئینگلیزیدا هەیە و، دانیشتووی قەزای زاخۆیە. گۆهدار پێشتر کارگێڕی لقی زاخۆی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان بووە. لە سەرەتای دەستپێکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، گوهدار وەک ئەندامی نووسینگەی سەرۆکی حکومەت دەستبەکاربووە. 
 
پێشتر لە 28-07-2021 د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەدا کە قەزاکانی زاخۆ و سۆران لە رووی جوگرافییەوە بەرفراوانن، "بۆیە بوونیان بە ئیدارەی سەربەخۆ کارئاسانی زۆر بۆ هاووڵاتیانی ئەو دوو دەڤەرە پێشکەش دەکات لە رێگەی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکان بەپەلە و راستەوخۆ."
 
هەر ئەمڕۆ لە رێوڕەسمێکدا، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانی بەفەرمی راگەیاند و هەڵگورد نەجیبیشی وەکو سەرپەرشتیاری ئیدارەکە دیاریکرد. ئیدارەکە لە چوار قەزای، سۆران، رواندز، چۆمان و مێرگەسۆر پێکدێت. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی.

ئەمڕۆ دوایین رۆژ بوو بۆ کۆنفرانسی گۆڕان؛ کەی دەیکەن؟

هەرچەندە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆی وەکو دواکات بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دیاریکردبوو کۆنفرانسی گشتیی بکات، بەڵام بزووتنەوەکە کۆنفرانس ناکات. بەرپرسێکیان دەڵێت: "سەرەتای ساڵی نوێ کۆنفرانسی یەکلاکەرەوە دەکرێ".