رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن لەگەڵ شوان شێخ ئەحمەد و شاخەوان جەعفەر شێخ ئەحمەد قسەی کرد کە بەیانیی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر شەقامی 60 مەتریی هەولێر چوار کەسیان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، رۆژی هەینی، 14-10-2022، لە رێگەی تەلەفۆنەوە "هاودهردى و هاوخهميى قووڵيى خۆى" بە شوان شێخ ئەحمەد و شاخەوان جەعفەر گەیاند کە چوار کەسیان لە رووداوە هاتووچۆکەی بەیانیی ئەمڕۆ لە هەولێر گیانیان لەدەستدا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە شەقامی 60مەتریی هەولێر رووداوێکی هاتووچۆ روویدا و بەهۆیەوە هەریەکە لە هێور، هێمن و ئەلینا کە خوشک و برای یەکدین و، ئامۆزایەکیان بە ناوی رەهەند کە لە یەک ئۆتۆمبێلدا بوون، گیانیان لەدەستدا. گەورەترینیان تەمەنی 18 ساڵ بوو و، بچووکترینیشیان تەمەنی پێنج ساڵ بوو.
رووداوە هاتووچۆکە کاژێر 01:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 14-10-2022 لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لە جۆری هیۆندای سۆناتا و ئۆتۆمبێلێکی دیکە لە جۆری پیکاب روویدا.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان وێڕاى دهربڕينى هاوسۆزى لهگهڵيان و دڵنهوايى و دڵدانهوهيان، "هيواى خواست خواى مهزن گيانى خوالێخۆشبووان به بهزهيى و ميهرهبانيى خۆى شاد بكات و سهبوورى و ئارامى به خۆيان و خێزانهكهيان ببهخشێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ