ئەو کەسانەی خوێندەوارییان نییە چۆن دەنگ دەدەن؟

14-10-2024
هاوار عەبدولڕەزاق @HawarAAli
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کارئاسانی بۆ دەنگدانی ئەو کەسانە کردووە کە خوێندەوارییاننییە. بەگوێرەی رێکارەکان، ئەو کەسانە دەتوانن بە هاوکاریی کەسوکاریان کە بە کەسی پلەی یەک تاوەکو چوار دیاریکراون، دەنگ بدەن.
 
رۆژی دووشەممە، 14ی تشرینی یەکەمی 2024، ئەیسەر یاسین، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بۆ ئەو کەسانەی خوێندەوارییان نییە، کۆمیسیۆن چەند ئاسانکارییەکی کردووە، لەوانە دیاریکردنی کەسێکی نزیکی دەنگدەرەکە تاوەکو هاوکاریی بکات.
 
ئەیسەر یاسین دەڵێت: "کۆمیسیۆن، رێگەی بە کەسانی نزیکی ئەو کەسانە داوە کە خوێندەواریان نییە، تاوەکو لەکاتی دەنگداندا هاوکارییان بکەن، بەڵام دەبێ کەسانی پلەی یەک تاوەکو چواربن (خوشک، برا، دایک و باوک) و ئەوانەشی کە نابێ هاوکارییان بکەن بریتین لە: ئامۆزا، خاڵۆزا و پوورزا.  
 
هەروەها گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت: "ئەگەریش کەسی نەخوێندەوار بە تەنیا بوو، تەنیا بەڕێوەبەری بنکە بۆی هەیە هاوکاری بکات، بەڵام نابێت بەهیچ شێوەیەک باسی هیچ حیزب و لیستێک بکات و ناویان بهێنێت. ئەگەر پێویستی بە هاوکاری زیاتر بوو، دەتوانێت لێی بپرسێت دەتەوێت دەنگ بەچ لیستێک بدەیت و ئەویش هاوکاری بکات و ئەو لیستەی پێشان بدات." 
 
هەروەها ئەیسەر یاسین ئەوەشی راگەیاند، بەڕێوەبەری بنکە دەبێت هەموو نهێنێیەکی ئەو دەنگدەرە بپارێزێت و بەهیچ شێوەیەک ئاشکرای نەکات. 
 
بەگوێرەی بڕیاری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بڕیارە 20ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و بەگوێرەی کۆمیسیۆن، ژمارەی گشتی ئەو کەسانەی مافی دەنگدانیان لە هەرێمی کوردستان هەیە، دوو ملیۆن و 899 هەزار و 878 دەنگدەرە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار

ساسان عەونی: لە هەولێر ماڵی پاریس دەکرێتەوە

لە پایتەختی فەرەنسا رێوڕەسمێک بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان بەڕێوەچوو، کە تێیدا رێز لە سەرۆکی شارەوانیی پاریس دەگیرێت. وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان دەڵێت، ''ئەو خاتوونە رۆڵێکی سەرەکی لە پتەوکردنی دۆستایەتیی نێوان گەلانی فەرەنسا و کوردستاندا هەبووە.''