رووداو دیجیتاڵ
لە پارێزگای وانی باکووری کوردستاندا دامەزراوەکانی زمان و پلاتفۆرمی دێکوپ وۆرکشۆپیک بە ناوی "ستراتیژیەت و سیاسەت لەپێناوی زمانی کوردی" رێکدەخەن.
دامەزراوەکانی زمان لە پارێزگای وان و پلاتفۆرمی دامەزراوە دیموکراسییەکان کە بە دێکوپ دەناسرێت، راگەیێندراوێکیان لەبارەی ئەو وۆرکشۆپە بڵاوکردەوە.
وۆرکشۆپەکە رۆژانی 15 و 16ی تشرینی یەکەمی 2025 بەرێوەدەچێت و تێیدا کۆمەڵیک چالاکی لەسەر ستراتیژ و سیاسەتەکانی زمانی کوردی دەکرێن.
لە راگەیێندراوەکەدا هەڤاڵ دڵبەهار، هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی رۆشنبیری و هونەریی دەم پارتی، کە هاوکات ئەندامی لیژنەی ئامادەکاریی کۆمەڵەکەشە، دەڵێت: "زمانی دایک بابەتێکی سەرەکییە بۆ کورد و بەهۆی نەبوونی پێگەیەکی فەرمی، رووبەڕووی گوشاری زۆر بووەتەوە."
رێکخەرانی پرۆگرامەکە دەڵێن، گفتوگۆ لەسەر ستراتیژیەت و سیاسەتی زمانی کوردی دەکرێت و بۆ ئەم کارەش هەشت کۆمەڵە ئامادە کراون.
لە وۆرکشۆپەکەدا جگە لە دەزگا و دامەزراوەکان، هاونیشتمانیانیش بەشدار دەبن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ